لیدری سەرەکیی یاخیبوونەکەی بەندیخانەی سەقز لە سێدارە درا
پوختەی هەواڵ
بەشی کوردستان- دادوەری گشتیی کوردستان لە لێدوانێکدا ڕایگەیاند حوکمی سێدارەی مستەفا سەلیمی کە ساڵی 1383 دەرکرابوو سەرلەبەیانیی ڕۆژی شەمە 23ی خاکەلێوە جێبەجێ کرا.ک
وردپرێس:
ڕۆژی شەمە 23ی خاکەلێوەی 1399 محەمەد جەباری دادوەری دادگای گشتی و شۆڕش لە لێدوانێکدا ڕایگەیاند 65 زیندانیی هەڵاتووی بەندیخانەی سەقز دەستبەسەر کراونەتەوە و سەرلەبەیانیی ئەمڕۆ لیدری سەرەکیی یاخیبوونی زیندانییەکان بە ناوی مستەفا سەلیمی لە سێدارە درا کە پێشتر ساڵی 1383 حوکمی سێدارەکەی لە دیوانی باڵای دادوەریی ئێران پەسەند کرابوو.
جەباری لەبارەی تاوان و تۆمەتەکانی ئەو زیندانییەوە گوتی: دزیی چەکداری، ئاژاوەگێڕی و تۆقاندنی خەڵکی چەندین گوند لە گوندەکانی سەقز و چەتەیی و ئازاردانی هاووڵاتییان کۆی ئەوتۆمەتانە بوون کە لە سەر ناوبراو ساغ بووبوونەوە.
ناوبراو ئەوەشی ئاشکرا کرد کە لە کۆی ئەو ژمارە زیندانییانەی لە بەندیخانەکەی سەقز هەڵاتبوون تەنها 9 کەسیان ماوە کە دەستبەسەر بکرێن و بگەڕێندرێنەوە زیندان.
بۆچوونی بەکارهێنەران