شوێنی بانەری ڕیکلام (728x90)
خبر نووسەر: کوردپرێس 2020-04-10 11:46 کاتی خوێندنەوە: 1 خولەک بینین: 0 (0)
قەبارەی دەق:
تێلێگرام واتساپ

ژمارەی تووشبووانی کۆرۆنا لە پارێزگای کوردستان 700 کەسی تێپەڕاند و 86 کەس گیانیان لەدەست دا

پوختەی هەواڵ
بەشی کوردستان- زانکۆی پزیشکیی کوردستان ڕایگەیاند بە ئاوڕدانەوە لە ئامارەکان لە 24 کاتژمێری ڕابردوودا ڕێژەی تووشبوون بە کۆرۆنا لە هەڵکشاندایە و کۆی حاڵەتەکانی تووشبوون 700 حاڵەتی تێپەڕاند.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، ڕۆژی هەینی 22ی خاکەلێوەی 1399 دکتۆر ئارەزوو فەلاحی بەڕێوەبەری پەیوەندییە گشتییەکانی زانکۆی پزیشکیی کوردستان لە لێدوانێکدا ڕایگەیاند لە ماوەی 31 ڕۆژی ڕابردوودا ئامارەکانی تووشبوون لە هەڵکشاندا بووە و کۆی 712 کەیسی تووشبووی کۆرۆنا لە پارێزگای کوردستان تۆمار کراوە.

بەڕێوەبەری پەیوەندییە گشتییەکانی زانکۆی پزیشکیی کوردستان گوتیشی شاری سەقز زیاترین ئاماری تووشبووی تێدا تۆمار کراوە و تا ئەم کاتە ژمارەی تووشبووانی ئەو شارە ڕەقەمی 198ی تێپەڕاندووە و ئەوەش زۆر جێگەی نیگەرانی و مەترسییە.

دکتۆر ئارەزوو فەلاحی ئامارەکەی بە پێی شارەکانی پارێزگای کوردستان ڕوون کردەوە و دوائاماری تووشبووانی کۆرۆنای لە پارێزگای کوردستان بەم شێوەیەی خوارەوە ڕایگەیاند:

سەقز: 198 کەس.

سنە: 171 کەس.

بانە: 93 کەس.

قوروە: 54 کەس.

بیجاڕ: 36 کەس.

کامێران: 19.

دیواندەرە: 34 کەس.

مەریوان: 37 کەس.

دێولان: 41 کەس.

سەوڵاوا: 11 کەس.

کۆدی هەواڵنێر: 60113

هەواڵی پەیوەندیدار

بۆچوونی بەکارهێنەران

0 بۆچوون
خاڵ:
(0)
بۆچوونە نێردراوەکان دوای پەسەندکردنی چاودێران بڵاو دەکرێنەوە.
یاریدەدەری زیرەکی هەواڵ
هەواڵە تازە و گرنگەکان خێرا پێداچوونەوە بکە