قەدەغەی هاتوچۆ لە عێراق درێژ کرایەوە
پوختەی هەواڵ
بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- میدیاكانی عێراق بڵاویان كردەوە ، بڕیاردراوه قه‌ده‌غه‌ی هاتوچۆ له11ی ئه‌م مانگه‌وه تاوەكو 18ی مانگ درێژبكرێته‌وه.
کوردپرێس:
پێگەی "المعلومە" لەزاری سهرچاوهیێكەوە بڵاوی كردووەتەوە، لیژنه‌ی باڵای ته‌ندروستی ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ كۆبووەتەوە و بڕیاردراوە، قه‌ده‌غه‌كردنی هاتوچۆ تا 18ی نیسان درێژ بكرێته‌وه.
ئاماژەی بەوەش داوە لەكۆبوونەوەكە بڕیاردراوە كارئاسانیش بۆ گه‌ڕانه‌وه‌ی ئه‌و هاوڵاتیه عێراقیه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی وڵات بكرێت كه گیریانخواردوه‌و له‌كاتی گه‌ڕانه‌وه‌شیان كه‌ره‌نتین بكرێن.
هەر بەگوێرەی ئەو سەرچاوەیە ، بڕیاردراوه قه‌ره‌بوی ئه‌و خێزانانه بكرێته‌وه به‌هۆی بڕیاری قه‌ده‌غه‌ی هاتوچۆوه زیانیان به‌ركه‌وتوه.
ئەوەش لەكاتێكدایە، حكومەتی عێراق بۆ رێگریكردن لەكۆرۆنا و هەروەها بڵاونەبوونەەوەی ئه‌و ڤایرۆسه، له 17ی ئازاری ئه‌مساڵه‌وه، به‌چه‌ند قۆناغێك قه‌ده‌غه‌ی هاتوچۆی تا 11ی ئه‌م مانگه راگه‌یاند.
*لە شارپرێس وەرگیراوە
کۆدی هەواڵنێر: 60101
زیاتر بخوێنەوە
هەواڵی پێشوو و داهاتوو
بۆچوونی بەکارهێنەران