شوێنی بانەری ڕیکلام (728x90)
خبر نووسەر: کوردپرێس 2020-04-08 09:05 کاتی خوێندنەوە: 1 خولەک بینین: 0 (0)
قەبارەی دەق:
تێلێگرام واتساپ

کۆی ئاماری حاڵەتەکانی تووشبوون بە کۆرۆنا لە هەرێمی کوردستان گەیشتە 303 حاڵەت

پوختەی هەواڵ
بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- وەزارەتی تەندروستیی هەرێم تووشبوونی ١٤ کەسی دیکەی بە ڤایرۆسی کۆرۆنای نوێ لە هەولێر ڕاگەیاند و بەوەش کۆی تووشبووان گەیشتە 303 کەس.

کوردپرێس:

ڕۆژی چوارشەمە 8ی ئەیپرێڵی 2020 وەزارەتى تەندورستیی حکوومەتی هەرێم ڕایگەیاند، لە بەردەوامی پشکنینەکان و گەڕان بەدوای گومانلێکراوان، چواردە تووشبووی ڤایرۆسی کۆرۆنای نوێ COVID-19 لە شاری ھەولێر دەستنیشان کران.

ئاماژەى بەئەوەش دا، ٩ ئافرەت و ٤ پیاو و منداڵێكن لە گەڕەکەکانی ( سەیداوە، ڕۆشنبیری، پێشمەرگە، زین سیتی، زانکۆ، مامۆستایان) زۆربەی زۆریان بەرکەوتەی تووشبووەکانی ھەردوو پرسەی ماتەمینی گەڕەکی کارێزانی شاری ھەولێرن.

کۆی گشتی تووشبووانی ڤایرۆسی کۆرۆنا لەهەرێمی کوردستان٣٠٣ کەسە، کە لەناویاندا 114 کەس چاکبوونەتەوە و 3 کەسیش کە پێشینەى نەخۆشی دیکەی درێژخایەنیان هەبووە گیانیان لەدەست داوە.

کۆدی هەواڵنێر: 60101

هەواڵی پەیوەندیدار

بۆچوونی بەکارهێنەران

0 بۆچوون
خاڵ:
(0)
بۆچوونە نێردراوەکان دوای پەسەندکردنی چاودێران بڵاو دەکرێنەوە.
یاریدەدەری زیرەکی هەواڵ
هەواڵە تازە و گرنگەکان خێرا پێداچوونەوە بکە