تەقینەوە لە کارخانەی مووشەکی تورکیا ڕووی دا
پوختەی هەواڵ
بەشی تورکیا- بە هۆی تەقینەوە لە کارخانەی مووشەکی تورکیا ناسراو بە "ڕۆکستان" لە ناوچەی "المادغی"ی سەر بە ئەنقەرە سێ فەرمانبەری کارخانەکە بریندار بوون.
کوردپرێس:
شەوی سێشەمە 7ی ئەیپرێڵی 2020 تەقینەوەیێکی بەهێز لە کارخانەی بەرهەمهێنانی مووشەکی تورکیا ناسراو بە "ڕۆکستان" ڕووی دا و بەهۆی تەقینەوەکەوە سێ فەرمانبەری ئەو کارخانەیە بریندار بوون.
نووسینگەی ڕاگەیاندنی کارخانەکە نووسیویەتی ئەو تەقینەوەیە لە شوێنێکی ئۆتۆماتیکیی کارخانەکە ڕووی داوە کە هیچ فەرمانبەرێکی تێدا نیە و ئەو سێ کەسەش کە بریندار بوون لە مەودایێکی دوورتر لە شوێنی تەقینەوەکە بوون.
هەر لە ڕاگەیێندراوی کارخانەکەدا نووسراوە تا ئەم کاتە هۆکاری ڕوودانی ئەو تەقینەوەیە ئاشکرا نەبووە و بەدواداچوون بۆ هۆکارەکە دەکرێت.
شایانی باسە "گڕۆکستان" کۆمەڵە پیشەیێکی بەرگری و بەرهەمهێنانی مووشەکی سەر بە هێزی چەکداری تورکیایە و لە دەوروبەری شاری ئەنقەرەیە.
کۆدی هەواڵنێر: 60101
زیاتر بخوێنەوە
هەواڵی پێشوو و داهاتوو
بۆچوونی بەکارهێنەران