لە پەلامارێکی داعشدا دوو پێشمەرگە شەهید بوون
پوختەی هەواڵ
بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- لە پەلامارێكی تیرۆریستانی داعشدا بۆ سەر هێزەكانی پێشمەرگە لە سنووری گەرمیان 2 پێشمەرگە شەهید بوون و پێشمەرگەیێكیش بریندار بوو.
کوردپرێس:
شەوی سێشەمە 7ی ئەیپرێڵی 2020 تیرۆریستانی داعش لە گوندی كوڵەجۆی سە بە شارەدێی كۆكس لە گەرمیان پەلاماری هێزەكانی پێشمەرگەیاندا و بەهۆیەوە دوو پێشمەرگەی لیوای پێنجی شارەزوور شەھید بوون و پێشمەرگەیێكیش بریندار بوو.
بەپێی زانیاریییەكانی (تۆڕی میدیایی خەڵك) تیرۆریستانی داعش سەرەتا بە چەكی هاوەن پەلاماری هێزی پێشمەرگەیانداوە و دواتر بە چەكی (BKC) تەقەیەان كردووە، دوای وەڵامدانەوەی هێزی پێشمەرگە تیرۆریستان پاشەكشەیان كردووە و لە ئێستاشدا سوپای عیراق بە هاوەن بۆردوومانی شوێنی پەلاماردانی داعشەكان دەدات.
*لە تۆڕی میدیاییی خەڵک وەرگیراوە
کۆدی هەواڵنێر: 60101
زیاتر بخوێنەوە
هەواڵی پێشوو و داهاتوو
بۆچوونی بەکارهێنەران