شوێنی بانەری ڕیکلام (728x90)
خبر نووسەر: کوردپرێس 2020-03-22 18:15 کاتی خوێندنەوە: 2 خولەک بینین: 0 (0)
قەبارەی دەق:
تێلێگرام واتساپ

وەزارەتی پەروەردە ڕەتی دەکاتەوە داخستنی قوتابخانەکان تا مانگی گوڵان درێژ بکرێتەوە

پوختەی هەواڵ
به‌شی ئێران- دایره‌ی ڕاگه‌یاندنی وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده‌ی ئێران له‌ ڕاگه‌یێندراوێکدا هه‌واڵه‌ نافه‌رمییه‌کانی سۆشیال میدیای له‌باره‌ی درێژکردنی واده‌ی داخستنی قوتابخانه‌کان تا مانگی گوڵانی ساڵی 99 ڕه‌ت کرده‌وه‌.

کوردپرێس:

دایره‌ی ڕاگه‌یاندنی وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده‌ی ئێران ڕاگه‌یێندراوێکی له‌باره‌ی هه‌ندێک ده‌نگوباس له‌باره‌ی درێژکردنی واده‌ی قوتابخانه‌کان تا مانگی گوڵان بڵاو کرده‌وه‌ و گوتی: "لیژنه‌ی ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی کۆرۆنا له‌باره‌ی درێژکردنه‌وه‌ی واده‌ی داخستنی قوتابخانه‌کان بڕیار ده‌دات و هه‌واڵه‌کانی هاوپێوه‌ند به‌م لیژنه‌یه‌ ته‌نها له‌ ڕێگای ناوه‌ندی ده‌نگ و ڕه‌نگ، هه‌واڵده‌رییه‌ فه‌رمییه‌کان و ماڵپه‌ڕی ڕاگه‌یاندنی وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده‌وه‌ بڵاو ده‌بێته‌وه‌."

له‌ ڕاگه‌یێندراوه‌که‌دا هاتووه‌: له‌ کاتێکدا که‌ وڵات به‌هۆی بڵاوبوونه‌وه‌ی کۆرۆناڤایرۆس پێویستی به‌ ئارامی و هێمنایه‌تی هه‌یه‌، وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده‌ به‌ یارمه‌تیی ناوه‌ندیی ده‌نگ و ڕه‌نگ و سێ که‌ناڵی فه‌رمییه‌وه‌ پڕۆسه‌ی په‌روه‌رده‌ به‌ شێوه‌ی ئانلاین له‌ ڕۆژانی پشوودا ئه‌نجام ده‌دات و قوتابییانیش له‌م به‌رنامانه‌ که‌ڵک وه‌رده‌گرن.

له‌ کۆتاییی ڕاگه‌یێندراوه‌که‌دا باس له‌وه‌ کراوه‌: وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده‌ وێڕای ڕه‌ت‌کردنه‌وه‌ی ئه‌م ئیدعا بێ‌بنه‌مایانه‌ هه‌ر جۆره‌ هه‌نگاوێکی یاسایی که‌ پێویست بێ له‌ ناوه‌نده‌ باڵاکان هه‌ڵده‌گرێت.

کۆدی هه‌واڵنێر: 60103

هەواڵی پەیوەندیدار

بۆچوونی بەکارهێنەران

0 بۆچوون
خاڵ:
(0)
بۆچوونە نێردراوەکان دوای پەسەندکردنی چاودێران بڵاو دەکرێنەوە.
یاریدەدەری زیرەکی هەواڵ
هەواڵە تازە و گرنگەکان خێرا پێداچوونەوە بکە