دوایین ئاماری تووشبووانی کۆرۆنا لە ئێران ڕەقەمی 10 هەزاری تێپەڕاند
پوختەی هەواڵ
بەشی ئێران- بەرپرسی دایرەی ڕاگەیاندن لە وەزارەتی تەندروستیی ئێران ڕایگەیاند ژمارەی تووشبووانی ڤایرۆسی کۆرۆنا ڕەقەمی 10 هەزاری تێپەڕاندووە و زیاتر لە 3 هەزار کەسیش لە ڤایرۆسەکە ڕزگاریان بووە.
کوردپرێس:
ڕۆژی پێنجشەمە 22ی ڕەشەمەی 1398 کیانووش جەهانپوور بەرپرسی پەیوەندییه گشتییەکان و راگەیاندنی وەزارەتی تەندروستیی ئێران له کۆنفڕانسێکی ڕۆژنامەوانیدا دوایین ئاماری تووشبووان و قوربانیانی کۆرۆنای لەم وڵاته ئاشکرا کرد.
جەهانپوور گوتی: "له دوێنێوه تاکوو ئەمڕۆ 1075 تووشبوو به ڤایرۆسی کۆرۆنا زیاد بووه و ژمارەکەی گەیشته 10هەزار و 75 تووشبوو.
جەهانپوور گوتیشی: هەر له 24 کاتژمێری رابردوو 75 کەس بەم نەخۆشییه گیانیان لەدەست داوه و ژمارەی قوربانیان گەیشتۆته 429 کەس.
بەرپرسی پەیوەندییه گشتییەکان و راگەیاندنی وەزارەتی تەندروستیی ئێران ئاشکراشی کرد: تاکوو ئێستا 3 هەزار 276 کەسیش لەم ڤایرۆسه ڕزگاریان بووه و چاک بوونەتەوه.
کۆدی هەواڵنێر: 60101
زیاتر بخوێنەوە
هەواڵی پێشوو و داهاتوو
بۆچوونی بەکارهێنەران