شوێنی بانەری ڕیکلام (728x90)
خبر نووسەر: کوردپرێس 2020-03-12 08:47 کاتی خوێندنەوە: 1 خولەک بینین: 0 (0)
قەبارەی دەق:
تێلێگرام واتساپ

نێچیرڤان بارزانی: هێرشەکەی سەر سەربازگەی تاجی زیان بە بەرژوەندییەکانی عێراق دەگەیێنێت

پوختەی هەواڵ
بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- سەرۆکی هەرێمی کوردستان سەرکۆنەی هێرشە مووشەکییەکەی شەوی ڕابردوو بۆ سەر هێزەکانی هاوپەیمانان دەکات.

کوردپرێس: نێچیرڤان بارزانی سەرۆکی هەرێمی کوردستان لە ڕاگەیەنراوێکدا ئاماژە بۆ ئەوە دەکات، داوا لە لایەنە بەرپرسەکان دەکەین هێرشکاران بدۆزنەوە و ڕووبەڕووی یاسایان بکەنەوە، ڕێگەش لە دووبارەبوونەی ئەم هێرش و دوژمنکاریانە بگرن کە دەبنە هۆی نانەوەی پشێویی زیاتر و دۆخەکە ئاڵۆزتر دەکەن.

دەقەکەی ڕاگەیەنراوەکە

بە توندی سەرکۆنەی ئەو هێرشە مووشەکییە دەکەین کە ‌شەوی ڕابردوو هێزەکانی هاوپەیمانیی نێودەوڵەتی لە سەربازگەی ئەلتاجی لە بەغدا کردە ئامانج و لە ئەنجامدا ژمارەیێک سەربازی هاوپەیمانیی نێودەوڵەتی گیانیان لەدەست دا و ژمارەیێکی دیکەشیان بریندار بوون.

لە کاتێکدا هاوسۆزی و هاوخەمیمان بۆ خانەوادەی قوربانیان و وڵاتەکانیان دەردەبڕین، دووپاتی دەکەینەوە کە ئەم هێرشە پێشهاتێکی ترسناکە و زیان بە بەرژوەندییەکانی عێراق دەگەیێنێت و دۆخی وڵات دەخاتە مەترسییەوە، بەتایبەتی کە هێشتا تیرۆر مەترسییێکی ڕاستەقینەیە و داعش هەڕەشەیێکی جددییە لەسەر ئەمن و ئاسایشی عێراق و ناوچەکە و بۆ لەناوبردنیان پێویستی بە هاوکاری و پشتگیریی هاوپەیمانیی نێودەوڵەتییە.

داوا لە لایەنە بەرپرسەکان دەکەین هێرشکاران بدۆزنەوە و ڕووبەڕووی یاسایان بکەنەوە، ڕێگەش لە دووبارەبوونەی ئەم هێرش و دوژمنکاریانە بگرن کە دەبنە هۆی نانەوەی پشێویی زیاتر و دۆخەکە ئاڵۆزتر دەکەن.

کۆدی هەواڵنێر: 60113

هەواڵی پەیوەندیدار

بۆچوونی بەکارهێنەران

0 بۆچوون
خاڵ:
(0)
بۆچوونە نێردراوەکان دوای پەسەندکردنی چاودێران بڵاو دەکرێنەوە.
یاریدەدەری زیرەکی هەواڵ
هەواڵە تازە و گرنگەکان خێرا پێداچوونەوە بکە