شوێنی بانەری ڕیکلام (728x90)
خبر نووسەر: کوردپرێس 2020-03-12 08:40 کاتی خوێندنەوە: 1 خولەک بینین: 0 (0)
قەبارەی دەق:
تێلێگرام واتساپ

تیمێکی تایبەتی پێشمەرگە بارەگای لیوا و فەوجەکان سەنگەرەکان دەڕشێنێت 

پوختەی هەواڵ
بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- جێگری سەرۆکی ئەرکانی هێزی پێشمەرگە ڕایگەیاند: تیمێکی تایبەتی پێشمەرگە بارەگای لیوا و فەوجەکان سەنگەرەکان دەڕشێنێت.

کوردپرێس: لیوا قارەمان کەمال، جێگری سەرۆکی ئەرکانی هێزی پێشمەرگە بۆ مەشق و ئۆپراسیۆنەکان ڕایدەگەیەنێت، لە ڕێگەی سریەی کیماییەوە دەست بە ڕشاندنی بارەگاکانی لیوا و فەوجەکانی سەر بە وەزارەت دەکات.

جێگری سەرۆکی ئەرکانی هێزی پێشمەرگە بۆ مەشق و ئۆپراسیۆنەکان وتیشی وەزارەت خاوەنی سریەیێکی کیماییەکە و سەرجەم کارمەندەکانی ڕاهێنراوی چەکی بایلۆجی و کۆمەڵکوژن، لە ئێستادا لە ڕێگەی سێ تیمەوە لە هەولێر و سلێمانی و دهۆک دەست دەکەن بە ڕشاندنی بارەگای فەوج و لیواکانی سەر بە وەزارەتی پێشمەرگە لەگەڵ ئەو شوێنانەی پێشمەرگە لە ئەرکدا دەبێت لەگەڵ بارەگاکانی بەرەکانی پێشەوە.

ناوبراو وتیشی، "ئەو سریەی کیماییە، خاوەنی ژمارەیەک ئۆتۆمبێلی تایبەتمەندە بە ڕشاندن و بۆ کردنەوەی شوێنەکان بە چەکی بایلۆجی، هەموو پێداویستیەکانیان لە بەردەستدایە، دەست بەکار دەکەن و لە سبەینێوە لە سلێمانی و هەولێر و دهۆک کار دەکەن سەرجەم شوێنەکانی باسکران کاری ڕشاندنیان بۆ دەکرێت".

ڕاشیگەیاند، خوا نەکردە ئەگەر ڤایرۆسەکە هەرێم گەیشتە حاڵەتێکی ئەو تۆ وەزارەتی پێشمەرگە لە ڕێگەی ئەو سریەیەوە هەماهەنگی تەواوی وەزارەتی تەندروستی و تیمەکانی وەزارەتی ناوخۆ دەکات، بەهیواین هەرێمەکەمان دوور بێت لەو ڤایرۆسە و تەشەنە نەکات.

کۆدی هەواڵنێر: 60113

هەواڵی پەیوەندیدار

بۆچوونی بەکارهێنەران

0 بۆچوون
خاڵ:
(0)
بۆچوونە نێردراوەکان دوای پەسەندکردنی چاودێران بڵاو دەکرێنەوە.
یاریدەدەری زیرەکی هەواڵ
هەواڵە تازە و گرنگەکان خێرا پێداچوونەوە بکە