شوێنی بانەری ڕیکلام (728x90)
خبر نووسەر: کوردپرێس 2020-03-11 05:17 کاتی خوێندنەوە: 1 خولەک بینین: 0 (0)
قەبارەی دەق:
تێلێگرام واتساپ

کۆرۆنا گەیشتە تورکیا

پوختەی هەواڵ
بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- وەزیری تەندروستیی تورکیا ڕایگەیاند هاووڵاتییێکیان کە بە گومانی تووشبوون بە ڤایرۆسی کۆرۆنا گوێزرابوویە نەخۆشخانە ئەنجامی پشکنینەکەی پۆزەتیڤ بووە و دەرکەوتووە هەڵگری ڤایرۆسەکەیە.

کوردپرێس:

ڕۆژی چوارشەممە ۱۱ی ئاداری ۲۰۲۰ فەخرەدین کۆجا وەزیری تەندروستیی تورکیا لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەڤانیدا هەواڵی تووشبوونی هاووڵاتییێکیانی بە کۆرۆناڤایرۆس راگەیاند و ئاماژەی بەوە کرد کە نەخۆشەکە کوڕێکە و تەندروستی جێگیرە و ڕاستەوخۆ کەرەنتینە کراوە.

وەزیری تەندروستیی تورکیا گوتیشی: ئەندامانی خێزانەکەی ئەو تووشبووە کەرەنتین کراون و خراونەتە ژێر چاودێرییەوە.

هەروەها وەزارەتی تەندروستیی تورکیا ئاماژەی بەوە نەکردووە تووشبووەکە لە چ شارێکە بەڵام دەڵێت بەم دواییانە سەردانی ئەورووپای کردووە.
وەزارەتی تەندروستیی تورکیا داوا لە هاووڵاتییانیان دەکات کە گەشتکردن بۆ دەرەوەی تورکیا ڕابگرن و لە کاتی زۆر پێویستدا نەبێت گەشت نەکەن.

کۆدی هەواڵنێر: ٦۰۱۰۳

هەواڵی پەیوەندیدار

بۆچوونی بەکارهێنەران

0 بۆچوون
خاڵ:
(0)
بۆچوونە نێردراوەکان دوای پەسەندکردنی چاودێران بڵاو دەکرێنەوە.
یاریدەدەری زیرەکی هەواڵ
هەواڵە تازە و گرنگەکان خێرا پێداچوونەوە بکە