شوێنی بانەری ڕیکلام (728x90)
خبر نووسەر: کوردپرێس 2020-03-03 18:39 کاتی خوێندنەوە: 1 خولەک بینین: 0 (0)
قەبارەی دەق:
تێلێگرام واتساپ

پێنج حاڵەتی نوێی تووشبوون بە كۆرۆنا لە عێراق تۆمار كرا

پوختەی هەواڵ
بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- وەزارەتی تەندروستیی عێراق ئاماژەی بەوە کرد کە پێنج حاڵەتی نوێی تووشبوون بە كۆرۆنا لە عێراق تۆمار کراوە.

کوردپرێس: شەوی سێشەممە ۳ی ئاداری ۲۰۲۰ سەیف بەدر وتەبێژی وەزارەتی تەندروستی و ژینگەی عێراق ڕایگەیاند کە دوای پشكنین دڵنیا بوونەتەوە لە تووشبوونی پێنج كەس كە یەكیان لە بەغدادە و دووانیان لە واست و یەكێكی دیكە لە نەجەف و پێنجەمین كەسیش لە كەربەلا بوون.
ناوبراو گوتیشی: وەزارەتی تەندروستی بەردەوام دەبێت لە چاودێریكردنی دۆخی تەندروستیی تووشبووەكان و هەموو ڕێکارێكی پێویست لەو بارەیەوە دەگرێتەبەر.
شایانی باسه؛ لە ئێستادا 31 كەس لەسەرتاسەری عێراق تووشی ڤایرۆسی كۆرۆنا بوون كە پێنج لەو تووشبووانە دانیشتووی شاری سلێمانین و لە ئێستادا لە ژێر چاودێریی تەندروستیدان و باری تەندروستییان جێگیرە.
تا ئێستا 77 وڵاتی جیهان حاڵەتی تووشبوونیان بە ڤایرۆسی كۆرۆنا تۆمار كردووە و بەپێی دوایین ئاماری ڕاگەیەندراوی تەندروستیی جیهانییش لە سەرتاسەری جیهان تێكڕا 92,312 حاڵەتی تووشبوون لەو وڵاتانەدا تۆمار كراوە و 3,131 لە دانیشتووانی زەوی بەهۆی پەتاكەوە گیانیان سپاردووە، هاوكات ڕێژەی ئەو تووشبووانەی لە ئێستا پەتاكەیان پەڕاندووە 48,190 كەسە.

کۆدی هەواڵنێر: 60103

هەواڵی پەیوەندیدار

بۆچوونی بەکارهێنەران

0 بۆچوون
خاڵ:
(0)
بۆچوونە نێردراوەکان دوای پەسەندکردنی چاودێران بڵاو دەکرێنەوە.
یاریدەدەری زیرەکی هەواڵ
هەواڵە تازە و گرنگەکان خێرا پێداچوونەوە بکە