ژووری بازرگانیی هه‌رێم: هه‌رێمی كوردستان كه‌لوپه‌ل له هه‌موو وڵاتان هاورده ده‌كات
پوختەی هەواڵ
کوردپرێس:
ئه‌سكه‌نده‌ر محه‌مه‌د به‌ڕێوه‌به‌ری ڕاگه‌یاندنی ژووری بازرگانیی هه‌رێمی كوردستان به ماڵپه‌ڕی فه‌رمیی پارتیی ڕاگه‌یاندووه، ''ئێستا په‌یوه‌ندیی هه‌رێمی كوردستان له ڕووی بازرگانییه‌وه له‌گه‌ڵ وڵاتان زۆر فراوان بووه و ته‌نها له وڵاتانی دراوسێ كه‌لوپه‌ل هاورده ناكات و له هه‌موو وڵاتانه‌وه كه‌لوپه‌ل هاورده ده‌كات، بۆیه ئه‌گه‌ر وڵاتان سنووره‌كانیش دابخه‌ن، هه‌رێم ده‌توانێ له زۆر وڵاتی دیكه‌وه كه‌لوپه‌ل هاورده بكات."
ئه‌سكه‌نده‌ر محه‌مه‌د وتیشی: ''جگه له ڕێگه‌ی زه‌مینیكه به به‌رده‌وامی كه‌لوپه‌ل هاورده ده‌كرێت، له ڕێگه‌ی فرۆكه‌خانه‌كانیشه‌وه كه‌لوپه‌ل هاورده ده‌كرێت، بۆیه له ڕێگه‌ی زه‌مینی و ئاسمانییه‌وه كه‌لوپه‌ل بۆ هه‌رێمی كوردستان هاورده ده‌كرێت و هیچ كات تووشی قه‌یرانی كه‌لوپه‌ل نابێت."
لای خۆیه‌وه نه‌وزاد ئه‌دهه‌م به‌رێوه‌به‌ری گشتیی وه‌زاره‌تی بازرگانیی هه‌رێمی كوردستان، باسی له‌وه‌كردووه: "داوامان له هه‌موو بازرگانان كردووه كه كه‌لوپه‌لی زیاتر هاورده بكه‌ن بۆ ئه‌وه‌ی نرخی كه‌لوپه‌ل نه‌ك گران، بگره ئه‌رزانیش بێت و لیژنه‌ی هه‌موو قایمقامیه‌ته‌كان ڕاسپێردراون ئه‌وه‌ی كه‌لوپه‌ل گران بكات، سزایان بدات، بۆیه هیچ گرفتێكی كه‌میی كه‌لوپه‌لمان نییه."
کۆدی هەواڵنێر: 60101
بۆچوونی بەکارهێنەران