شوێنی بانەری ڕیکلام (728x90)
خبر نووسەر: کوردپرێس 2020-03-02 06:08 کاتی خوێندنەوە: 1 خولەک بینین: 0 (0)
قەبارەی دەق:
تێلێگرام واتساپ

دوو مووشەک ئاراستەی ناوچەی سەوزی بەغدا کران

پوختەی هەواڵ
بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- چەند سەرچاوەیێکی ئەمنی لە بەغدا ڕایانگەیاند دوو مووشەک ئاراستەی ناوچەی سەوز کران کە یەکێک لە مووشەکەکان لە نزیک باڵیۆزخانەی ئەمریکا کەوتووەتە خوارەوە بەڵام هیچ زیانێکی نەبووە.

کوردپرێس:

چەندین سەرچاوەی ئەمنیی بەغدا باسیان لەوە کرد کە دوو مووشەک ئاراستەی ناوچەی سەوزی بەغدا کراون و مووشەکێکیان لە نزیک باڵیوزخانەی ئەمریکا کەوتۆتەخوارەوە.

تاوەکوو ئێستا باڵیۆزخانەی ئەمریکا هیچ روونکردنەوەیەکی لەو بارەیەوە نەداوە، هاوکات دیار نییە کێ لە پشت هاویشتنی مووشەکەکانەوە بووە.

هاویشتنی ئەو دوو مووشەکە چەند کاژێرێک بەر لە دەستلەکارکێشانەوەی محەممەد تۆفیق عەللاوی، سەرۆکوەزیرانی ڕاسپێردراوی عێراق بووە.

لە مانگی 10ی ساڵی ڕابردووەوە ئەمە 20هەمین هێرشی مووشەکییە دژ بە بنکە و بارەگاکانی ئەمریکا لە عێراق ئەنجام دەدرێت. لە مانگی 12ی ساڵی رابردوو مووشەکێک بنکەیێکی سەربازیی ئەمریکای لە باکووری عێراق پێکا و ئەمریکییەک کوژرا.

ئەم هەواڵە لە ڕووداو وەرگیراوە

کۆدی هەواڵنێر: ٦۰۱۰۳

هەواڵی پەیوەندیدار

بۆچوونی بەکارهێنەران

0 بۆچوون
خاڵ:
(0)
بۆچوونە نێردراوەکان دوای پەسەندکردنی چاودێران بڵاو دەکرێنەوە.
یاریدەدەری زیرەکی هەواڵ
هەواڵە تازە و گرنگەکان خێرا پێداچوونەوە بکە