شوێنی بانەری ڕیکلام (728x90)
خبر نووسەر: کوردپرێس 2020-03-01 16:13 کاتی خوێندنەوە: 1 خولەک بینین: 0 (0)
قەبارەی دەق:
تێلێگرام واتساپ

بەهێزترین پیاوی کەمئەندامی جیهان گیانی لە دەست دا

پوختەی هەواڵ
بەشی ئازەربایجانی خۆرئاوا- سیامەند ڕەحمان بەهێزترین پیاوی کەمئەندامی جیهان کە هاووڵاتیی کوردی ئێرانی بوو گیانی لە دەست دا.

کوردپرێس:

ڕۆژی یەکشەمە 11ی ڕەشەمەی 1398ی هەتاوی ڕەحیم تەیمووری بەڕێوەبەری دایرەی وەرزش و لاوانی پارێزگای ئازەربایجانی خۆرئاوا لە لێدوانێکدا ڕایگەیاند پاشنیوەڕۆی ئەمڕۆ سیامەند ڕەحمان لە ماڵی خۆیدا دڵی لە لێدان دەکەوێت و بە داخەوە تەقالای تیمی پزیشکی سوودی نابێت و بەهێزترین پیاوە کەمئەندامی جیهان گیانی لە دەست دەدات.

سیامەند ڕەحمانی هاووڵاتییێکی کوردی خەڵکی شاری شنۆی سەر بە پارێزگای ئازەربایجانی ڕۆژئاوا بوو. ساڵی 1367 بەرانبەر بە 1988 لە دایک بووبوو و لە ڕکابەرییەکانی پارائولەمپیکی ساڵی 2016دا کێشی 310 کیلۆی بردە سەر سەر و نازناوی بەهێزترین پیاوی کەمئەندامی جیهانی مسۆگەر کرد.

هەواڵی پەیوەندیدار

بۆچوونی بەکارهێنەران

0 بۆچوون
خاڵ:
(0)
بۆچوونە نێردراوەکان دوای پەسەندکردنی چاودێران بڵاو دەکرێنەوە.
یاریدەدەری زیرەکی هەواڵ
هەواڵە تازە و گرنگەکان خێرا پێداچوونەوە بکە