شوێنی بانەری ڕیکلام (728x90)
خبر نووسەر: کوردپرێس 2020-02-27 09:08 کاتی خوێندنەوە: 1 خولەک بینین: 0 (0)
قەبارەی دەق:
تێلێگرام واتساپ

ئەردۆغان: تۆمار کردنی سکاڵا دژ بە هەدەپە زیاتر دەبێتەوە

پوختەی هەواڵ
بەشی تورکیا- سەرۆک کۆماری تورکیا لە وتەکانیدا ڕەخنەی لە چوارەمین کۆنگرەی پارتی دیموکراتیکی گەلان گرت و ئاماژەی بە خستنە سەر شاشەی وێنەی عەبدوڵڵا ئۆجەلان دا و وتی: سکاڵا یاساییەکان دژ بە هەدەپە زیاتر دەبنەوە.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، ڕەجەب تەییب ئەردۆغان سەرۆک کۆماری تورکیا بەتوندی ڕەخنەی لە چۆنیەتیی بەڕێوەبردنی کۆنگرەی چوارەمی پارتی دیموکراتیکی گەلان (هەدەپە) و بەرز کردنەوەی وێنەکانی عەبدوڵڵا ئۆجەلان ڕێبەری زیندانی کراوی پەکەکە لەو کۆنگرەیەدا گرت و ڕایگەیاند: بەردەوام خەریکی گۆڕانی سەرۆکانی خۆیانن. یەکێک دەڕوات و کەسێکی دیکە دێت. هێشتا کۆتایی پێنەهاتووە... چوونکە پڕۆسەی دادگایی کردنی ئەمانە لە داهاتوودا چڕ دەبێتەوە.

ئەردۆغان وتیشی پەڕاوی نوێ دژ بە هەدەپە دەتوانرێت بکرێتەوە هەموو شتێک ڕوون و ئاشکرایە، هەر کارێک ئەوان دەیکەن تاوانێکی ئاشکرایە.

بەگوێرەی ڕۆژنامەی جمهووریەت سەرۆک کۆماری تورکیا لەدرێژەی وتەکانیدا وتیشی: لە کۆتایی هەفتەدا کۆنگریێک لە ئەنقەرە بەڕێوەچوو لە کۆتاییدا وێنەی سەرکردەی گرووپی تیرۆریستییان خستە سەر شاشە؛ 13 کەس لەمبارەوە دەستگیر کراون و پڕۆسەی تۆمار کردنی سکاڵای یاسایی دژ بە ئەندامانی هەدەپە درێژەی هەیە.

ئەردۆغان هەدەپەی کردە بەردەنگ و ڕایگەیاند: ئەگەر ئێوە بەگوێرەی یاساکانی حکوومەت لە تورکیا ڕەفتار نەکەن کارێک دەکەن کە چیدی ئێوە سەر بۆ یاساکان دابنەوێنن.

کۆدی هەواڵنێر: 60113

هەواڵی پەیوەندیدار

بۆچوونی بەکارهێنەران

0 بۆچوون
خاڵ:
(0)
بۆچوونە نێردراوەکان دوای پەسەندکردنی چاودێران بڵاو دەکرێنەوە.
یاریدەدەری زیرەکی هەواڵ
هەواڵە تازە و گرنگەکان خێرا پێداچوونەوە بکە