هاوسه‌رۆکانی PYD هه‌ڵبژێردران
پوختەی هەواڵ
به‌شی سووریا- هه‌شته‌مین کۆنگره‌ی پارتی یه‌کێتیی دیموکراتی سووریا (PYD) کۆتایی به کاره‌کانی هێنا و له ئه‌نجامدا ئه‌ندامانی حیزبه‌که ئه‌نوه‌ر موسلیم و عایشه حه‌سۆیان وه‌ک هاوسه‌رۆکانی نوێی حیزبه‌که هه‌ڵبژارد.
کوردپرێس:
پارتی یه‌کێتیی دیموکراتی سووریا (PYD) بۆ ماوه‌ی دوو ڕۆژ هه‌شته‌مین کۆنگره‌ی حیزبه‌که‌ی له ناوچه‌ی ڕهمیلانی سه‌ر به پارێزگای قامیشڵۆ ساز کرد که له ئه‌نجامدا ئه‌ندامانی حیزبه‌که هاوسه‌رۆکانی نوێیان هه‌ڵبژارد.
له ڕۆژی یه‌که‌می کۆنگره‌که که به ئاماده‌بوونی 600 ئه‌ندامی حیزبه‌که به‌ڕێوه چوو هه‌نگاوه‌کانی PYD له ماوه‌ی ساڵانی ڕابردوو لێکدرایه‌وه و له ڕۆژی دووهه‌میشدا سیاسه‌ت و دوورنواڕی حیزبه‌که بۆ داهاتوو تاوتوێ کرا و دواتر هه‌ڵبژاردنی هاوسه‌رۆکایه‌تیی حیزبه‌که به‌ڕێوه چوو و تێیدا به زۆرینه‌ی ده‌نگی ئه‌ندامان ئه‌نوه‌ر موسلیم و عایشه حه‌سۆ وه‌ک هاوسه‌رۆکانی PYD هه‌ڵبژێردران.
سه‌رچاوه: هاوارنیووز
کۆدی هه‌واڵنێر: 60103
زیاتر بخوێنەوە
هەواڵی پێشوو و داهاتوو
بۆچوونی بەکارهێنەران