شوێنی بانەری ڕیکلام (728x90)
خبر نووسەر: کوردپرێس 2020-02-26 08:03 کاتی خوێندنەوە: 1 خولەک بینین: 0 (0)
قەبارەی دەق:
تێلێگرام واتساپ

دوو کۆگای پێویستی کەرەستەی پزیشکی قەپات کران

پوختەی هەواڵ
بەشی ئازەربایجانی ڕۆژئاوا- بەڕێوەبەری کەرەستە و پێداویستیی پزیشکی لە دایرەی خواردن و دەرمانی پارێزگای ئازەربایجانی ڕۆژئاوا ڕایگەیاند ڕژدن لە سزادانی گرانفرۆشان و لە سەردانەکانیان بۆ دەرمانخانە و کۆگاکانی فرۆشتنی کەرەستەی پزیشکی، دوو کۆگای سەرپێچیکار و گرانفرۆشیان قەپات کردووە.

کوردپرێس:

لەعیا سدیق بەڕێوەبەری کەرەستە و پێداویستیی پزیشکی لە دایرەی خواردن و دەرمانی پارێزگای ئازەربایجانی ڕۆژئاوا بە ماڵپەڕی فارسی ئێرانی ڕاگەیاندووە ڕژدن لە سزادانی ئەو کەسانەی هەلپەرستی دەکەن و بە بۆنەی بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆناوە پێداویستیی خاوێن کردنەوە و دەمامک بە گران دەفرۆشن.

ناوبراو زیادی کرد: تیمەکانی فەرمانبەرانی ئەو دایرەیە بەردەوام بە سەر دەرمانخانە و کۆگاکانی پێداویستیی پزیشکیدا دەگەڕن و ڕۆژی ڕابردوو دوو کۆگای فرۆشتنی پێداویستیی پزیشکییان قەپات کردووە کە دەمامک و کەرەستەی خاوێن کردنەوەی بە گران فرۆشتووە.

شایانی باسە پاش بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا لە چەند شار و پارێزگایێکی ئێران، نیگەرانیی ئەوە لای هاووڵاتییان دروست بووە کە دەرمانخانەکان دەمامک و کەرەستەی خاوێن کردنەوە بە هاووڵاتییان نەفرۆشن و لە هەندێک دەرمانخانەشدا یان خود دەمامک نافرۆشن یان بە نرخێکی نەگونجاو و گران بە هاووڵاتییانی دەفرۆشن بۆیە ئەم بابەتە پێویستی بە سەرنجدانی زیاتر و چاودێریی دەزگا پێوەندیدارەکانە.

هەواڵی پەیوەندیدار

بۆچوونی بەکارهێنەران

0 بۆچوون
خاڵ:
(0)
بۆچوونە نێردراوەکان دوای پەسەندکردنی چاودێران بڵاو دەکرێنەوە.
یاریدەدەری زیرەکی هەواڵ
هەواڵە تازە و گرنگەکان خێرا پێداچوونەوە بکە