شوێنی بانەری ڕیکلام (728x90)
خبر نووسەر: کوردپرێس 2020-02-06 12:34 کاتی خوێندنەوە: 1 خولەک بینین: 0 (0)
قەبارەی دەق:
تێلێگرام واتساپ

مەرجی هەرێمی کوردستان بۆ پشتیوانی کردن لە حکوومەتی نوێی عێراق

پوختەی هەواڵ
بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان لە دیدارێکدا لەگەڵ باڵیۆزی فەرەنسا لە عێراق ڕایگەیاند بە مەرج پشتیوانی لە حکوومەتی نوێی عێراق دەکەن.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، سەرۆکایەتیی حکوومەتی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند: لەدیدارەکەی نێوان مەسروور بارزانی سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان و برۆنۆ ئوبێرت باڵیۆزی فەرەنسا، گفتوگۆ دەربارەی گۆڕانکارییەکانی عێراق و ناوچەکە و پەرەپێدانی پەیوەندییەکانی هەرێمی کوردستان و فەرەنسا کرا.

سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان جەختی لە گرنگیی هێوربوونەوە و سەقامگیر بوونی دۆخی ئێستای عێراق کرد و ئاماژەی بەوەدا کە ئێمە پشتیوانی لە حکوومەتێک دەکەین کە پابەند بێت بە جێبەجێ کردنی دەستوور و ئەو لەیەکتێگەیشتنانەی لە گەڵ حکوومەتی فیدرالی بۆ چارەسەرکردنی کێشەکان هاتووەتە ئارا.

باڵیۆزی فەرەنسا ئامادەیی وڵاتەکەی بۆ پەرەپێدانی زیاتری پەیوەندییەکان لەگەڵ عێراق و هەرێمی کوردستان دەربڕی، بەتایبەتیش گرنگیی پشتیوانی کردنی سوپای عێراق و هێزی پێشمەرگە بۆ رووبەڕووبوونەوەی تیرۆر و هەڕەشەکانی داعش.

کۆدی هەواڵنێر: 60113

هەواڵی پەیوەندیدار

بۆچوونی بەکارهێنەران

0 بۆچوون
خاڵ:
(0)
بۆچوونە نێردراوەکان دوای پەسەندکردنی چاودێران بڵاو دەکرێنەوە.
یاریدەدەری زیرەکی هەواڵ
هەواڵە تازە و گرنگەکان خێرا پێداچوونەوە بکە