شوێنی بانەری ڕیکلام (728x90)
خبر نووسەر: کوردپرێس 2020-02-05 08:38 کاتی خوێندنەوە: 1 خولەک بینین: 0 (0)
قەبارەی دەق:
تێلێگرام واتساپ

عادل عه‌بدولمه‌هدی و نوێنه‌ری نه‌ته‌وه‌یه‌کگرتووه‌کان گواستنه‌وه‌ی ده‌سه‌ڵات تاوتوێ ده‌کەن

پوختەی هەواڵ
بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- عادل عه‌بدولمه‌هدی و نوێنه‌ری تایبه‌تی ئه‌مینداری گشتیی نه‌ته‌وه‌یه‌کگرتووه‌کان له‌ عێراق ئاماده‌کارییه‌کانی پرۆسه‌ی راده‌ست کردن و گواستنه‌وه‌ی ده‌سه‌ڵات بۆ محەمەد عەلاوی تاوتوێ ده‌که‌ن.

کوردپرێس: به‌پێی راگه‌یێنراوێکی نووسینگه‌ی عادل عه‌بدولمه‌هدی له‌ کۆبوونه‌وه‌که‌ی نێوان سه‌رۆک وه‌زیرانی کاربه‌ڕێکه‌ر و جێنین هێنس پلاسخارتدا دۆخی سیاسیی عێراق، راسپاردنی محه‌ممه‌د تۆفیق عه‌للاوی بۆ پێکهێنانی حکوومه‌تی نوێ، چۆنییه‌تیی پشتیوانی و یارمه‌تیدانی له‌وه‌ی سه‌رکه‌وتوو بێت له‌ ئه‌رکه‌که‌ی، تاوتوێ کراون.

هاوکات ئاماده‌کارییه‌کان بۆ پرۆسه‌ی ڕادەست کردن و گواستنه‌وه‌ی ده‌سه‌ڵات به‌شێوه‌یێکی ده‌ستووری و دیموکراسی و ره‌خساندنی زه‌مینه‌ی گواستنه‌وه‌ی ئاشتییانه‌ی ده‌سه‌ڵات، به‌رده‌وامیدان به‌ کاری ده‌وڵه‌ت و داموده‌زگه‌کان و به‌هێزکردنی ئاسایش و سه‌قامگیری به‌شێکی دیکه‌ی گفتوگۆکان بوون.

سه‌ره‌تای ئه‌م مانگه‌ به‌رهه‌م ساڵح سه‌رۆک کۆماری عێراق محه‌ممه‌د تۆفیق عه‌للاویی بۆ پۆستی سه‌رۆکوه‌زیران راسپارد و به‌ پێی ده‌ستوور ده‌بێت له‌ ماوه‌ی 30 رۆژدا کابینه‌که‌ی پێکبهێنێت.

کۆدی هەواڵنێر: 60113

هەواڵی پەیوەندیدار

بۆچوونی بەکارهێنەران

0 بۆچوون
خاڵ:
(0)
بۆچوونە نێردراوەکان دوای پەسەندکردنی چاودێران بڵاو دەکرێنەوە.
یاریدەدەری زیرەکی هەواڵ
هەواڵە تازە و گرنگەکان خێرا پێداچوونەوە بکە