عه‌بدولمه‌هدی و فه‌رمانده‌ی سنتکام پرسی کشانه‌وه‌ی هێزه بیانییه‌کان تاوتوێ دەکەن
پوختەی هەواڵ
بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- لە دیدارێکدا عادل عه‌بدولمه‌هدی سەرۆک وەزیرانی دەست لەکارکشاوی عێراق و فه‌رمانده‌ی فەرماندەیی هێزه‌کانی ئه‌مەریکا پرسی کشانه‌وه‌ی هێزه بیانییه‌کان تاوتوێ کرد.
بەپێی هەواڵی کوردپرێس، نووسینگه‌ی عادل عه‌بدولمه‌هدی، سه‌رۆک وه‌زیرانی کاربه‌ڕێکه‌ری عێراق رایگه‌یاند، له کۆبوونه‌وه‌یه‌کدا عادل عه‌بدولمه‌هدی له‌گه‌ڵ کێنێس مه‌کێنزی فه‌رمانده‌ی فەرماندەیی هێزه‌کانی ئه‌مەریکا لە عێراق پرسی هه‌نگاوه‌کانی کشانه‌وه‌ی هێزه‌کانی ئهمەریکایان تاوتوێ کردووه.
بەگوێرەی راگەیەندراوەکە عه‌بدولمه‌هدی، ئەوەی خستووەتەڕوو: "نامانه‌وێت عێراق ببێته گۆڕه‌پانی یه‌کلاکردنه‌وه‌ی ململانێ نێوده‌وڵه‌تییه‌کان و پێویسته عێراق له هه‌موو ململانێ و ناکۆکییه‌کانی ناوچه‌که دووربخرێته‌وه".
کۆدی هەواڵنێر: 60113
بۆچوونی بەکارهێنەران