شوێنی بانەری ڕیکلام (728x90)
خبر نووسەر: کوردپرێس 2020-02-01 14:01 کاتی خوێندنەوە: 1 خولەک بینین: 0 (0)
قەبارەی دەق:
تێلێگرام واتساپ

چواردە کۆڵبەری ونبوو ڕزگار کران/ گەڕان بۆ دوو کەسی دیکە درێژەی هەیە

پوختەی هەواڵ
بەشی کوردستان- پەیوەندییە گشتییەکانی مانگی سووری کوردستان بە هەواڵنێری کوردپرێسی ڕاگەیاند لە شازدە کۆڵبەرە ونبووەکەی سەقز چواردە کۆڵبەر ڕزگار کران و هێشتا گەڕان بۆ دوو کەسی دیکە درێژەی هەیە.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، لوقمان ئەزدەست بەڕێوەبەری پەیوەندییە گشتییەکانی مانگی سووری کوردستان ڕایگەیاند: ئەو ئامارانە کە باس لە ونبوونی 23 کۆڵبەر لە بەرزاییەکانی سەرشێوی سەقز دەکەن دوورن لە ڕاستی و ژمارەیان 16 کەس بوو کە ئێستا 14 کەسیان دۆزراونەتەوە.

بە وتەی ئەزدەست ئەو دوو کۆڵبەرەی دیکەش کە لە بەرزاییە بەفرییەکاندا دیاریان نەماوە لەگەڵ گرووپەکە نەبوون و لە هاوڕێکانیان جودا بوونەتەوە کە ئەمەش بووتە هۆکارێک کە تا ئێستا نەدۆرێنەوە و هەوڵەکان بۆ دۆزینەوەی ئەم دوو کەسەش درێژەی هەیە.

کۆدی هەواڵنێر: 60113

هەواڵی پەیوەندیدار

بۆچوونی بەکارهێنەران

0 بۆچوون
خاڵ:
(0)
بۆچوونە نێردراوەکان دوای پەسەندکردنی چاودێران بڵاو دەکرێنەوە.
یاریدەدەری زیرەکی هەواڵ
هەواڵە تازە و گرنگەکان خێرا پێداچوونەوە بکە