شوێنی بانەری ڕیکلام (728x90)
خبر نووسەر: کوردپرێس 2020-01-31 07:41 کاتی خوێندنەوە: 1 خولەک بینین: 0 (0)
قەبارەی دەق:
تێلێگرام واتساپ

کوردەکانی سووریا بۆ دادگایی کردنی ئەسیرە داعشەکان دەست بەکار دەبن

پوختەی هەواڵ
بەشی جیهان- بەرپرسێکی باڵای کوردانی سووریا دەڵێت بەڕێوەبەرایەتیی خۆسەری باکووری سووریا بێ هیوان لە هاوکاریی کۆمەڵگای نێودەوڵەتی بۆ دادگایی کردنی ئەسیرە داعشەکان بۆیە خۆیان بەرنامەیێک بۆ ئەو مەبەستە جێبەجێ دەکەن.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، عەبدولکەریم عومەر بەرپرسی پەییوەندییەکانی دەرەوەی بەڕێوەبەرایەتیی خۆسەری کوردی لە باکووری سووریا کە سەردانی فینلاندی کردووە، دوای کۆبوونەوە لەگەڵ پکا هاویستۆن وەزیری دەرەوەی ئەو وڵاتە ڕایگەیاند: کوردانی سووریا سەرقاڵی دامەزراندنی دادگایێکی خۆجێیین بەمەبەستی بەدواداچوون بۆ دۆسیەی ئەسیرە داعشەکان.

عەبدولکەریم عومەر، بەرپرسی پەییوەندییەکانی دەرەوەی بەڕێوەبەرایەتیی خۆسەر بە ڕۆیتێرزی وتووە 10000 داعش لە ماوەی ئەم چەند ساڵەدا لەلایەن هێزە کوردەکانی سووریاوە دەستگیر کراون کە یەک لەسەر پەنجی ئەو داعشانە لە وڵاتانی ئەورووپییەوە هاتوون.

زۆرینەی وڵاتە ئەورووپییەکان وەڵامی داخوازیی کوردەکانیان بۆ وەرگرتنەوەی داعشەکان نەداوەتەوە، بەڵام هەندێک لەو وڵاتانە ئامادەبوونە ژن و منداڵە داعشەکان وەربگرنەوە.

ناوبراو ئاماژەی بە پێشوازی نەکردنی ئەنجومەنی ئاسایشی نێونەتەوەیی دا لەباەری دامەزراندنی دادگایێکی نێودەوڵەتی بۆ دادگایی کردنی ئەو داعشانە و وتی ئەم پرسە چیدی وەلانراوە.

بەرپرسی پەییوەندییەکانی دەرەوەی بەڕێوەبەرایەتیی خۆسەر ڕاشیگەیاند ساڵی پێشوو کوردەکان پێشنیاری دادگایێکی خۆجێییان بۆ ئەوپرسە داوە کە بڕیارە لەماوەی 3 مانگدا جێبەجێ بکرێت.

عەبدولکەریم عومەر دەڵێت هۆکاری مکووڕ بوونی بەڕێوەبرایەتیی خۆسەر لەسەر ئەم بابەتە ئەمەیە کە داعش لە ناوچەکەیاندا تاوانی جەنگیی ئەنجام داوە و هەموو بەڵگەکانیش هەر لەوێن.

کۆدی هەواڵنێر: 60113

هەواڵی پەیوەندیدار

بۆچوونی بەکارهێنەران

0 بۆچوون
خاڵ:
(0)
بۆچوونە نێردراوەکان دوای پەسەندکردنی چاودێران بڵاو دەکرێنەوە.
یاریدەدەری زیرەکی هەواڵ
هەواڵە تازە و گرنگەکان خێرا پێداچوونەوە بکە