ئایا هێزەکانی هاوپەیمانان لە عێراق دەست بەکاردەبنەوە
پوختەی هەواڵ
بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- ئێوارەی ڕۆژی پێنجشەممە حكوومەتی عێراق رەتی كردەوە ڕێگەی دابێت هێزەكانی هاوپەیمانانی شەڕی دژی داعش لە عێراق درێژە بە چالاكییەكانیان بدەنەوە.
ئاژانسی هەواڵی ناس نیووز لە زاری عەبدولكەریم خەلەف گوتەبێژ سوپای عێراقی گواستەوە كە وڵاتەكەی ڕێگەی نەداوە هاوپەیمانان درێژە بە چالاكییەكانیان بدەنەوە لەسەر خاكی عێراق.
لە كاتێكی پێشتری ئەمڕۆدا سوپای عێراق رایگەیاندبوو كە ڕێگەیان داوە هاوپەیمانان درێژە بە چالاكییەكانیان بكەنەوە، ئەمەش بە هۆی ئەوەی چەكدارانی ڕێكخراوی تیرۆریستیی داعش لە چەندین ناوچەی عێراقدا دەستیان بە پەلاماردان كردووەتەوە.
کۆدی هەواڵنێر: 60113
زیاتر بخوێنەوە
هەواڵی پێشوو و داهاتوو
بۆچوونی بەکارهێنەران