شوێنی بانەری ڕیکلام (728x90)
خبر نووسەر: کوردپرێس 2020-01-29 09:28 کاتی خوێندنەوە: 1 خولەک بینین: 0 (0)
قەبارەی دەق:
تێلێگرام واتساپ

جێگری وەزیری دەرەوەی ڕووسیا گەیشتە هەولێر

پوختەی هەواڵ
بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- جێگری وەزیری دەرەوەی ڕووسیا گەیشتە هەولێری پایتەختی هەرێمی کوردستان.

کوردپرێس: میخائیل بۆگدانۆڤ، جێگری وەزیری دەرەوەی ڕووسیا کە هاوکات نێردەی ڤلادیمێر پوتین، سەرۆکی ڕووسیایە بۆ کاروباری ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست و وڵاتانی ئەفریقیا، گەیشتە فڕۆکەخانەی هەولێر و لە لایەن سەفین دزەیی، بەرپرسی فەرمانگەی پەیوەندییەکانی دەرەوەی حکوومەتی هەرێمی کوردستان پێشوازیی لێکرا.

چاوەڕوان دەکرێت جێگری وەزیری دەرەوەی ڕووسیا لەگەڵ مەسعوود بارزانی و هەریەک لە سەرۆکی هەرێمی کوردستان و سەرۆک وەزیرانی هەرێمی کوردستان کۆ ببێتەوە و تاوەکوو ئێوارەی سبەی پێنجشەممە ٣٠ی ١ی ٢٠٢٠ لە هەولێر بمێنێتەوە.

پێشبینی دەکرێت لە دیدارەکانیدا لەگەڵ بەرپرسانی هەرێمی کوردستان، چەند پرسێکی گرنگی پەیوەندیدار بە دۆخی ناوچەکە و پەیوەندییەکانی هەولێر و مۆسکۆ تاوتوێ بکرێت و سبەی میخائیل بۆگدانۆڤ پرێس کۆنفرانسێک لەمبارەیەوە ئەنجام بدات.

کۆدی هەواڵنێر: 60113

هەواڵی پەیوەندیدار

بۆچوونی بەکارهێنەران

0 بۆچوون
خاڵ:
(0)
بۆچوونە نێردراوەکان دوای پەسەندکردنی چاودێران بڵاو دەکرێنەوە.
یاریدەدەری زیرەکی هەواڵ
هەواڵە تازە و گرنگەکان خێرا پێداچوونەوە بکە