دەروازەی «ئۆم جەلود» کرایەوە
پوختەی هەواڵ
بەشی سووریا- سەرچاوە خۆجێییەکانی کوردپرێس لە باکووری سووریا ڕایانگەیاند دەروازەی «ئۆم جەلود» دووبارە کرایەوە.
هەواڵنێرانی مەیدانی لە باکووری سووریا کە لە شاری مەنبج جێگیر بوونە بە کوردپرێس-یان وت: ڕێڕەوەی «ئۆم جەلود» لە باکووری ڕۆژئاوای مەنبج لەنێوان هێزەکانی ئەنجومەنی سەربازیی مەنبج و لایەناکەنی سەربە تورکیا کرایەوە.
ئەم ڕێڕەوە پاش تێپەڕبوونی 3 مانگ بەهۆی ئۆپەراسیۆنە سەربازییەکانی تورکیا لە سەرێکانێ و گرێ سپی داخرابوو، ئێستا کرایەوە.
هەروەها سەرچاوەکان ڕایانگەیاند هاتوچۆی بارهەڵگرەکان لە ترابلۆس بەرەوە مەنبج و پێچەوانە لە ئەمڕۆوە دەستی پێکردۆتەوە.
ڕێڕەوەی «ئۆم جەلود» یەکێک لە گرینگترین ڕێڕەوە بازرگانییەکانی نێوان مەنبج و ترابلۆسە لە باکووری خۆرهەڵاتی سووریا کە لەم ڕێگایەوە خواردن و سەوزە و دیکەی کاڵاکان دەگەیێنرانە مەنبج.
کۆدی هەواڵنێر: 60113
زیاتر بخوێنەوە
هەواڵی پێشوو و داهاتوو
بۆچوونی بەکارهێنەران