شوێنی بانەری ڕیکلام (728x90)
خبر نووسەر: کوردپرێس 2020-01-13 15:14 کاتی خوێندنەوە: 1 خولەک بینین: 0 (0)
قەبارەی دەق:
تێلێگرام واتساپ

نێچيرڤان بارزانى: هەرێمی کوردستان هەوڵی گەڕانەوەی ئارامی بۆ عێراق دەدات

پوختەی هەواڵ
بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان ئاماده‌یی هه‌رێمی كوردستانی بۆ هه‌ر هاوكاری و هه‌ماهه‌نگییێک به‌مه‌به‌ستی گه‌ڕانه‌وه‌ی ئارامى و سه‌قامگیری بۆ عێراق ده‌ربڕى.

کوردپرێس: نێچیرڤان بارزانی سەرۆکی هەرێمی کوردستان له‌ دیدارێكیدا له‌گه‌ڵ جینین پلاسخارت نوێنەری تایبەتی سکرتێری گشتيی نەتەوەیەکگرتووەکان لە عێراق پێشهات و ئاڵۆزییه‌كانی ئه‌م دواییه‌ی عێراق و ناوچه‌كه‌، خۆپیشاندانه‌كانی به‌غدا و پارێزگاكانی دیكه‌ی عێراق و داواكارییه‌كانیان، مه‌ترسیی سه‌رهه‌ڵدانه‌وه‌ی تیرۆر و هه‌ڕه‌شه‌كانی و هه‌ڵوێستی هه‌رێمی كوردستانيان له‌مباره‌یه‌وه‌، خسته‌ به‌ر باس.

تاوتوێ كردنی دۆخی ئێستای ناوچه‌كه‌ به‌گشتی و پلانی نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان و كۆمه‌ڵگه‌ی نێوده‌وڵه‌تی بۆ هاوكاری كردنی عێراق له‌م قۆناغه‌دا، په‌یوه‌ندییه‌كانی نێوان هه‌ولێر و به‌غدا و چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌كان به‌ رێگه‌ی گفتوگۆ و دیالۆگ و چه‌ند پرسێكی دیكه‌ی په‌یوه‌ست به‌ دۆخی عێراق و هه‌رێمی كوردستانه‌وه‌، لایه‌نێكی دیكه‌ی دیداره‌كه‌ بوو.

کۆدی هەواڵنێر: 60113

هەواڵی پەیوەندیدار

بۆچوونی بەکارهێنەران

0 بۆچوون
خاڵ:
(0)
بۆچوونە نێردراوەکان دوای پەسەندکردنی چاودێران بڵاو دەکرێنەوە.
یاریدەدەری زیرەکی هەواڵ
هەواڵە تازە و گرنگەکان خێرا پێداچوونەوە بکە