شوێنی بانەری ڕیکلام (728x90)
خبر نووسەر: کوردپرێس 2020-01-11 13:48 کاتی خوێندنەوە: 1 خولەک بینین: 0 (0)
قەبارەی دەق:
تێلێگرام واتساپ

سەرۆک کۆماری تورکیا و سەرۆکی ئەنجومەنی ئەورووپا کۆ بوونەوە

پوختەی هەواڵ
بەشی تورکیا- شارب میشێل سەرۆکی ئەنجومەنی ئەورووپا کە سەردانی تورکیای کردووە لە ئەستەمبۆڵ لەگەڵ ڕەجەب تەییب ئەردۆغان کۆ بوویەوە.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، ناوەندی سەرۆکایەتیی کۆماری تورکیا بڵاوی کردەوە، شارل میشێل سەرۆکی ئەنجومەنی ئەورووپا لە درێژەی سەردانەکەیدا بۆ تورکیا لەگەڵ ڕەجەب تەییب ئەردۆغان سەرۆک کۆمار و چاوشئۆغڵۆ وەزیری دەروەی تورکیادا کۆ بووەتەوە.

ئاژانسی CNN TURK لەمبارەوە ڕایگەیاند: ئەردۆغان لە نووسینگەی سەرۆکایەتیی کۆماری تورکیا لە کۆشکی دولمەباغچە لە ناوچەی بێشیکتاشی ئەستەمبۆڵ پێشوازیی لە سەرۆکی ئەنجومەنی ئەورووپا کردووە و لەبارەی دوا گۆڕانکارییەکانی ناوچەکە لەوان گرژییەکانی نێوان ئەمەریکا و ئێران و بایەتی ئیدلیب و پانابەرە سوورییەکان گفتوگۆی کردووە.

لە دیدارەکەدا هەروەها پرسی گرژییەکانی لیبیا و ڕۆژهەڵاتی دەریای ڕەش و پێوەندییەکانی نێوان تورکیا و یەکێتیی ئەورووپا تاوتوێ کراون.

کۆدی هەواڵنێر: 60113

هەواڵی پەیوەندیدار

بۆچوونی بەکارهێنەران

0 بۆچوون
خاڵ:
(0)
بۆچوونە نێردراوەکان دوای پەسەندکردنی چاودێران بڵاو دەکرێنەوە.
یاریدەدەری زیرەکی هەواڵ
هەواڵە تازە و گرنگەکان خێرا پێداچوونەوە بکە