شوێنی بانەری ڕیکلام (728x90)
خبر نووسەر: کوردپرێس 2020-01-11 15:38 کاتی خوێندنەوە: 1 خولەک بینین: 0 (0)
قەبارەی دەق:
تێلێگرام واتساپ

سەرۆک وەزیرانی عێراق و بەرپرسانی یەکێتی کۆ بوونەوە

پوختەی هەواڵ
بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- لە شاری سلێمانی بەرپرسانی یەكێتیی نیشتیمانیی كوردستان و عادل عەبدولمەهدی كۆبوونەوە و چەند پرسێكی گرنگیان تاوتوێ كرد.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، یەكێتیی نیشتمانی كوردستان لە راگەیەندراوێكدا ئاشكرای كردووە،" ئێوارەی ئەمرۆ 11-1-2020، عادل عبدولمەهدی سەرۆكوەزیرانی كاربەڕێكەری عێراق و وەفدێكی هاوڕێی سەردانی سلێمانیان كرد، لەلایەن وەفدی باڵای یەكێتی نیشتمانی كوردستان بە سەرۆكایەتی كۆسرەت ڕەسوڵ عەلی، سەرۆكی ئەنجومەنی باڵای سیاسی و بەرژەوەندی یەكێتی پێشوازیان لێكرا".

لەو راگەیاندراوەدا ئاماژە بەوەكراوە "لە كۆبووەنەوەكەدا گفتوگۆ لە بارەی دۆخی سیاسی عێراق كرا و چۆنێتی ڕووبەروو بوونەوەی مەترسی و تەحدییەكانی بەردەم پرۆسەی سیاسی و دۆخی ئەمنی تاوتوێ كران".

لە بەشێكی تری كۆبوونەوەكەدا، دۆخی هەرێمایەتی و گۆرانكاریەكانی ناوچەكە هەڵسەنگێندران،هەروەها هەردوولا هاوڕابوون، هێشتا مەترسی تیرۆریستانی داعش كۆتایی نەهاتووە و جەختیان كردەوە، پێویستە هەوڵەكان چڕ بكرێنەوە و هەماهەنگی زیاتر لە نێوان هەردوولادا هەبێت بۆ تێكشكاندنیان".

پەیوەندی نێوان هەرێم و ناوەند تەوەرێكی تری كۆبوونەوەكە بوو، جەخت كرایەوە لەسەر گرنگی پتەوتركردنی پەیوەندیەكانی نێوان هەردوولا، لەپێناوی بەرژەوەندیە گشتیەكانی گەلانی عێراق.

کۆی هەواڵنێر: 60113

هەواڵی پەیوەندیدار

بۆچوونی بەکارهێنەران

0 بۆچوون
خاڵ:
(0)
بۆچوونە نێردراوەکان دوای پەسەندکردنی چاودێران بڵاو دەکرێنەوە.
یاریدەدەری زیرەکی هەواڵ
هەواڵە تازە و گرنگەکان خێرا پێداچوونەوە بکە