شوێنی بانەری ڕیکلام (728x90)
خبر نووسەر: کوردپرێس 2020-01-09 11:51 کاتی خوێندنەوە: 1 خولەک بینین: 0 (0)
قەبارەی دەق:
تێلێگرام واتساپ

مەسعوود بارزانی: نەمانی هێزی هاوپەیمانان لە ناوچەکەدا دەبێتە هۆی بەهێزبوونەوەی تیرۆر

پوختەی هەواڵ
بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- ئەمڕۆ پێنجشەممە سەرۆکی پارتی دیموکراتی کوردستان پێشوازیی لە دەیڤید شینکەر یاریدەدەری وەزیری دەرەوەی ئەمەریکا بۆ کاروباری رۆژهەڵاتی نزیک و شاندێکی یاوەری کرد.

کوردپرێس: لە دیدارەکەدا دوایین پێشهاتەکانی عێراق و گرژی و ئاڵۆزییەکانی ئەم دواییەی ناوچەکە تاوتوێ کرا. یاریدەدەری وەزیری دەرەوەی ئەمەریکا بۆ کاروباری ڕۆژهەڵاتی نزیک دووپاتی کردەوە کە وڵاتەکەی پابەندە بە عێراق و هەرێمی کوردستان و خوازیاری ئەوەیە پڕۆسەی سیاسیی عێراق بکەوێتە سەر ڕێگەیێکی دروست و سەقامگیری بگەڕێتەوە.

هەر لەو کۆبوونەوەیەدا مەسعوود بارزانی ڕۆشنایی خستەسەر ڕۆڵی گرنگی هاوپەیمانان لە یەکلایی کردنەوەی شەڕی تیرۆر و هۆشداریی ئەوەیشی دا کە نەمانی هێزی هاوپەیمانان لە ناوچەکەدا دەبێتە هۆی ئەوەی کە جارێکی تر تیرۆر لەژێر ناوی جۆراوجۆر بەهێز ببێتەوە.

پەیوەندییەکانی نێوان هەرێمی کوردستان و ئەمەریکا و هەنگاو و ڕێگەچارەکان بۆ چاککردنەوەی پڕۆسەی سیاسیی عێراق و بەجێگەیاندنی داواکارییەکانی خۆپێشاندەرانی پارێزگاکانی ناوەند و باشووری عێراق تەوەری تری ئەو کۆبوونەوەیە بوون.

کۆدی هەواڵنێر: 60113

هەواڵی پەیوەندیدار

بۆچوونی بەکارهێنەران

0 بۆچوون
خاڵ:
(0)
بۆچوونە نێردراوەکان دوای پەسەندکردنی چاودێران بڵاو دەکرێنەوە.
یاریدەدەری زیرەکی هەواڵ
هەواڵە تازە و گرنگەکان خێرا پێداچوونەوە بکە