شوێنی بانەری ڕیکلام (728x90)
خبر نووسەر: کوردپرێس 2020-01-09 11:01 کاتی خوێندنەوە: 1 خولەک بینین: 0 (0)
قەبارەی دەق:
تێلێگرام واتساپ

مەسروور بارزانی و یاریدەدەری وەزیری دەرەوەی ئەمەریکا کۆ بوونەوە

پوختەی هەواڵ
بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- ئەمڕۆ پێنجشەممە 2020/1/9 مەسروور بارزانی، سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان پێشوازیی لە دەیڤد شنکەر یاریدەدەری وەزیری دەرەوەی ئەمەریکا بۆ کاروباری رۆژهەڵاتی نزيک کرد و چەند پرسێکی ئێستای ناوچەکەیان تاوتوێ کرد.

کوردپرێس: لە دیدارەکەدا کە ستیڤن فەیگن کونسوڵی گشتیی ئەمەریکا لە هەولێر ئامادە بوو، دوا پەرەسەندنەکانی عێراق و ناوچەکە تاوتوێ کرا.

سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان نیگەرانیی خۆی لە گرژبوونی بارودۆخی ناوچەکە لە ئەنجامی رووداوەکانی ئەمدواییە دەربڕی و جەختیشی لە سەر هێورکردنەوەی بارودۆخەکە کردەوە.

هەردوولا هاوڕابوون لە سەر ئارام کردنەوەی بارودۆخی عێراق و هاتنەئارای حکوومەتێکی کارا و بەرپرسیار لە بەغدا کە پەیوەندییێکی باشی لە گەڵ هەرێم هەبێت و رێز لە مافە دەستوورییەکانی هەرێمی کوردستان بگرێت.

کۆدی هەواڵنێر: 60113

هەواڵی پەیوەندیدار

بۆچوونی بەکارهێنەران

0 بۆچوون
خاڵ:
(0)
بۆچوونە نێردراوەکان دوای پەسەندکردنی چاودێران بڵاو دەکرێنەوە.
یاریدەدەری زیرەکی هەواڵ
هەواڵە تازە و گرنگەکان خێرا پێداچوونەوە بکە