شوێنی بانەری ڕیکلام (728x90)
خبر نووسەر: کوردپرێس 2020-01-09 10:25 کاتی خوێندنەوە: 1 خولەک بینین: 0 (0)
قەبارەی دەق:
تێلێگرام واتساپ

دانوستانی ڕاستەوخۆمان لەگەڵ حکوومەتی ناوەندیی سووریا نییە

پوختەی هەواڵ
بەشی سووریا- بەدران چیا کورد ڕایدەگەیێنێت: دانوستانی ڕاستەوخۆمان لەگەڵ حکوومەتی ناوەندیی سووریا نییە.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، بەدران چیا کورد، راوێژکاری خۆبەڕێوەبەریی دیموکراتیکی باکوور و رۆژهەڵاتی سووریا لە وتەکانیدا ئاماژەی بە پڕۆسەی دانوستانەکانی نێوان بەڕێوەبەرایەتی خۆسەر و حکوومەتی ناوەندی سووریا دەکات و دەڵێت: ڕووسیە کۆبوونەوەی لەگەڵ ئێمە و حکوومەتی سووریا ئەنجام داوە و تێڕوانینی هەردوو لایەنەکەی تاوتوێ کردووە. هەوڵەکانی ڕووسیا بۆ دامەزراندنی ژێرخانێک بەمەبەستی دانوستانی ڕاستەوخۆ لە نێوان ئێمە و حکوومەتی ناوەندیی سووریا بەردەوامەن.

بەدران چیا کورد دەڵێت: بەڵام هەوڵەکانی ڕووسیا بۆ دانوستانی ڕاستەوخۆ لەنێوان بەڕێوەبەریی خۆسەر و حکوومەتی ناوەندیی سووریا سەرکەوتوو نەبووە.

راوێژکاری خۆبەڕێوەبەریی دیموکراتیکی باکوور و رۆژهەڵاتی سووریا هەروەها بە هاوارنیووزی وتووە: پاش ئەوەی کە ئۆپەراسیۆنەکانی تورکیا لە باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریا دەستی پێکرد ڕووسیا ڕۆڵێکی بەرچاوی بۆ دەست پێکرنی دانوستانی ڕاستەوخۆ لەنێوان ئێمە و حکوومەتی سووریا دەست پێکردووە. ئەم هەوڵانەش تا ئێستا درێژەی هەیە بەڵام پەیوەندیێکی ڕاستەوخۆمان نەبووە.

کۆدی هەواڵنێر: 60113

هەواڵی پەیوەندیدار

بۆچوونی بەکارهێنەران

0 بۆچوون
خاڵ:
(0)
بۆچوونە نێردراوەکان دوای پەسەندکردنی چاودێران بڵاو دەکرێنەوە.
یاریدەدەری زیرەکی هەواڵ
هەواڵە تازە و گرنگەکان خێرا پێداچوونەوە بکە