شوێنی بانەری ڕیکلام (728x90)
خبر نووسەر: کوردپرێس 2020-01-08 14:50 کاتی خوێندنەوە: 1 خولەک بینین: 0 (0)
قەبارەی دەق:
تێلێگرام واتساپ

نێچیرڤان بارزانی: عێراق لە ئێستادا پێویستی بە هێزەکانی هاوپەیمانانە بۆ شەڕی دژبە تیرۆر

پوختەی هەواڵ
بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان، لە دوای کۆبوونەوەی لەگەڵ سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان و سەرۆکایەتیی پەرلەمانی کوردستان و لایەنە سیاسییەکان، دووپاتی کردەوە، عێراق لە ئێستادا پێویستی بە هێزەکانی هاوپەیمانانە بۆ شەڕی دژبە تیرۆر.

کوردپرێس:

سەرۆکی هەرێمی کوردستان، دوای کۆبوونەوەی لەگەڵ سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان و سەرۆکی پەرلەمانی کوردستان و پارتە سیاسییەکان لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند، جەختمان لەوە کردەوە کە دەبێت هەموو لایەک هەوڵی جیددی بۆ چارەکردنی دۆخەکە بدەین.

ئاماژەی بەوەشدا، بە سوپاسەوە، فراکسیۆنە کوردییەکان لە بەغدا پێکەوە کار دەکەن و لێرەش هەمان هەڵوێستمان هەیە.

سەرۆکی هەرێمی کوردستان دڵنیایی دا کە هەموو هەوڵێک دەدەین هەرێمی کوردستان بپارێزین و بۆ ئەوەش لەسەر هێڵین لەگەڵ لایەنەکان.

لەبارەی هێرشەکانی هەرێمی کوردستان لە لایەن ئێرانەوە، سەرۆکی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، خۆشبەختانە هیچ زیانێکی گیانیان بەدواوە نەبووە، بەڵام هەموو لایەنەکان زۆر نیگەرانن لەوەی پەرلەمانی عێراق بڕیاریدا هێزەکانی هاوپەیمانان وەدەربنێت، ئێمە پێمان وایە عێراق پێویستی بە هێزی هاوپەیمانانە بۆ جەنگی دژ بە داعش. روونیشیکردەوە، هیچ لایەنێک بە فەرمی لە هێرشەکان ئاگاداری نەکردوونەتەوە.

نێچیرڤان بارزانی، سەبارەت بە دابەشکردنی مووچە دڵنیایی دا کە هیچ کێشەیەک لە پرسی مووچە لە هەرێمی کوردستان رووینەداوە و مووچەش لەکاتی خۆیدا دابەشدەکرێت.

هەواڵی پەیوەندیدار

بۆچوونی بەکارهێنەران

0 بۆچوون
خاڵ:
(0)
بۆچوونە نێردراوەکان دوای پەسەندکردنی چاودێران بڵاو دەکرێنەوە.
یاریدەدەری زیرەکی هەواڵ
هەواڵە تازە و گرنگەکان خێرا پێداچوونەوە بکە