شوێنی بانەری ڕیکلام (728x90)
خبر نووسەر: کوردپرێس 2020-01-08 14:58 کاتی خوێندنەوە: 1 خولەک بینین: 0 (0)
قەبارەی دەق:
تێلێگرام واتساپ

به‌رهه‌م ساڵح داوا دەکات شەڕ لە عێراق دوور بخرێتەوە

پوختەی هەواڵ
بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- سه‌رۆك کۆماری عێراق راگه‌یه‌ندراوێكی بڵاو كرده‌وه‌ و ڕایگه‌یاند، داوا ده‌كه‌ن عێراقییەکان نەخرێنە ناو شەڕێکی نەخوازراوەوە.

کوردپرێس:

ڕۆژی چوارشەمە 8ی کانوونی دووهەمی 2020 پاش هێرشە مووشەکییەکەی ئێران بۆ سەر بنکە سەربازییەکانی ئەمریکا لە عێراق، به‌رهه‌م ساڵح، سه‌رۆك کۆماری عێراق له‌ راگه‌یه‌ندراوێکدا داوای کردووە عێراق نەخرێتە ناو شەڕێکی نەخوازراوەوە و وتوویەتی: "پێشێلکاریی بەردەوامی سەروەریی خاکی عێراق و کردنی بەشوێنی یەکلایی­کردنەوەی ململانێکان ڕەت دەکەینەوە".

سەرۆک کۆماری عێراق داوا له‌ لایه‌نه‌كان ده‌كات، شەڕ لە عێراق دوور بخرێتەوە و عێراقییەکان نەخزێنرێنە ناو شەڕێکی ناوچەیی و جیهانییەوە.

له‌باره‌ی مانه‌وه‌ی هێزه‌كانی هاوپه‌یمانی نێودەوڵەتی باسی له‌وه ‌كردووه‌، "هێزەکانی هاوپەیمانیی نێودەوڵەتی بە گوێرەی رێککەوتنێک لەگەڵ حکوومەت بۆ رووبەڕووبوونەوەی تیرۆر هاتوونەتە عێراق و چۆنیەتیی مامەڵەکردن لەگەڵیان و چارەنووسیان بابەتێکە پەیوەندیی بە حکوومەت و پەرلەمانی عێراقەوە هەیە".

هەواڵی پەیوەندیدار

بۆچوونی بەکارهێنەران

0 بۆچوون
خاڵ:
(0)
بۆچوونە نێردراوەکان دوای پەسەندکردنی چاودێران بڵاو دەکرێنەوە.
یاریدەدەری زیرەکی هەواڵ
هەواڵە تازە و گرنگەکان خێرا پێداچوونەوە بکە