مەسروور بارزانی: هەموو هەوڵێک دەدەین هەرێم لە گرژییەکان دوور بخەینەوە
پوختەی هەواڵ
بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، لە کۆنفراسێکی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند: ئێمە نیگەرانین لە رەوشی ئێستای ناوچەکە و کەشێکی ناسەقامگیریی دروست کردووە.
کوردپرێس: مەسروور بارزانی وتیشی: "هەوڵێک دەدەین ناوچەکە ئارامیی بۆ بگڕێتەوە و هەموو هەوڵێک دەدەین هەرێمی کوردستان لە گرژییەکان دوور بخەینەوە".
قسەکانی سەرۆکی حکوومەت دوای کۆبوونەوەی سەرۆکایەتییەکانی هەرێمی کوردستان بوو لەسەر دواین پێشهاتەکانی عێراق و ناوچەکە و بۆردوومان کردنی دوو بنکەی سەربازی ئەمریکا لە عێراق لەلایەن ئێرانەوە.
کۆدی هەواڵنێر: 60113
بۆچوونی بەکارهێنەران