بنکەکانی هاوپەیمانان لە هەولێر تەنها کاری مەشق و ڕاهێنان دەکەن
پوختەی هەواڵ
بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- ئه‌مینداری گشتیی وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه رایگەیاند هیچ بنکەیێکی سەربازی شه‌ڕکه‌ری هاوپه‌یمانان لە هەولێر نییە.
کوردپرێس: جه‌بار یاوه‌ر، ئه‌مینداری گشتیی وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه جه‌بار یاوه‌ر لەبارەی بوونی هێزەکانی ئەمریکا لە هەولێر باسی لەوە کرد: "هیچ بنکه‌یێکی سه‌ربازیی شه‌ڕکه‌ری هێزی هاوپه‌یمانان و ئه‌مریکا له هه‌رێمی کوردستان بوونی نییه، بەڵکوو ئەو هێزانە مەشق و راهێنان بە هێزەکانی پێشمەرگە".
جه‌بار یاوه‌ر روونیشی کردەوە: "هیچ هێزێکی شه‌ڕکه‌ری هاوپه‌یمانی نێوده‌وڵه‌تی و ئه‌مریکا له هه‌رێمی کوردستان نییه، به‌ڵکوو بنکه‌ی هه‌ماهه‌نگی نێوان هێزه‌کانی پێشمه‌رگه و هێزه‌کانی هاوپه‌یمانان و هێزه‌کانی عێراق هه‌یه، ئه‌و بنکه‌یه‌ش هه‌ماهه‌نگی بۆ کاتی شه‌ڕ ده‌کات، جگه له‌وه‌ش ته‌نها راوێژکار و مهشقپێکار هه‌یه".
کۆدی هەواڵنێر: 60113
زیاتر بخوێنەوە
هەواڵی پێشوو و داهاتوو
بۆچوونی بەکارهێنەران