هێرشی مووشەکیی ئێران هیچ زەرەر و زیانێکی لەنێو هێزە عێراقییەکاندا نەبووە
پوختەی هەواڵ
بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- میدیا ئەمنییەکانی عێراق رایانگەیاند: "کەوتنە خوارەوەی موشەکەکانی دوێنێ شەوی ئێران لە بنکەی عەین ئەسەد هیچ زەرەر و زیانێکی لەنێو هێزە عێراقییەکاندانەبووە".
کوردپرێس: بەگوێرەی هەواڵەکە لە هێرشی شەوی ڕابردوودا 17 مووشەک ئاراستەی بنکەی سەربازیی عەین ئەسەد کرا و 5 مووشەکی دیکەش بنکەی ئاسمانیی حەریر-ی لە نزیکیی هەولێر کردە ئامانج.
پێشتر ژمارەیێک لە میدیاکان ڕایانگەیاندبوو بەهۆی ئەو هێرشەوە ئەفسەرێکی باڵای سوپای عێراق لە بنکەی عەین ئەسەد گیانی لەدەست داوە.
کۆدی هەواڵنێر: 60113
بۆچوونی بەکارهێنەران