167 موسافیر و 6 پێرسێنێلی فڕۆکە ئۆکرانیەکە گیانیان لەدەست دا
پوختەی هەواڵ
بەشی ئێران- بەیانیی ئەمڕۆ فڕۆکەیێکی جۆری بۆینگ 737 سەر بە هێڵی ئاسمانی ئۆکراینیا پاش بەرزبوونەوەی لە فڕۆکەخانەی "ئیمام خومەینی"ی تاران بەهۆی کێشەی تەکنیكییەوە کەوتە خوارەوە.
بەپێی هەواڵی کوردپرێس، فڕۆکەکە بەرەو کیڤ پایتەختی ئۆکراینیا بەڕێکەوتبووە، خاچی سوور بڵاویکردەوە، تەواوی 167 موسافیر و 6 پێرسێنێلی سەرنشینەکانی فڕۆکە ئۆکرانییەکە گیانیان لەدەست داوە.
شایانی باسە فڕۆکەکە لە تارانەوە بەرەو کیڤ دەڕۆیشت، بەڵام پاش ماوەیێکی کەم لە جێهێشتنی فڕۆکەخانەی ئیمام خومەینی لە تاران، کەوتە خوارەوە.
کۆدی هەواڵنێر: 60113
بۆچوونی بەکارهێنەران