شوێنی بانەری ڕیکلام (728x90)
خبر نووسەر: کوردپرێس 2020-01-05 09:02 کاتی خوێندنەوە: 1 خولەک بینین: 0 (0)
قەبارەی دەق:
تێلێگرام واتساپ

فەرماندەی ئەرتەشی ئێران وەڵامی هەڕەشەکانی ترەمپی دایەوە

پوختەی هەواڵ
بەشی ئێران- فەرماندەی گشتیی ئەرتەشی ئێران کاردانەوەی نیشان دا بە هەڕەشەکانی ترەمپ کە وتبووی: "لە ئەگەری هەر جووڵەیێکی ئێران 52 شوێن لەو وڵاتە دەکاتە ئامانج".

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، سەرلەشکەر عەبدولڕەحیم مووسەوی فەرماندەی گشتیی ئەرتەشی ئێران لە پەراوێزی ڕێوڕەسمی ڕێز گرتن لە شەهید مەنسوور سەتاری کە ئەمڕۆ یەکشەممە بە بۆنەی 25ەمین ساڵیادی شەهید بوونی ناوبراو بەڕێوە چوو وەڵامی هەڕەشەکانی ترەمپی دایەوە.

فەرماندەی گشتیی ئەرتەشی ئێران لە ئاپۆڕەی هەواڵنێراندا وتی: ئەمریکییەکان بۆ پاراستنی پێگە و شوێنی خۆیان و بۆ لە بیر بردنەوەی کارە قیزەونەکەیان ئەم قسانە دەکەن. شەهید کردنی سەردار سولەیمانی لە لایەن ئەمەریکاوە هەوڵێکی قبووڵنەکراو و قیزەون بوو و دونیا ئەمە ڕەت دەکاتەوە.

ناوبراو درێژەی دا: ترەمپ بۆیە ئەم وتانە دێنێتە ئاراوە کە ئەو هەوڵە نائینسانییە بشارێتەوە. بەڵام لەئەگەری ڕوودانی هەر شەڕێکدا کە بە دووری دەزانم بوێرن دەستی پێبکەن، دەر دەکەوێت کە ئەم ژمارنە (5 و 2) لە کوێن.

کۆدی هەواڵنێر: 60113

هەواڵی پەیوەندیدار

بۆچوونی بەکارهێنەران

0 بۆچوون
خاڵ:
(0)
بۆچوونە نێردراوەکان دوای پەسەندکردنی چاودێران بڵاو دەکرێنەوە.
یاریدەدەری زیرەکی هەواڵ
هەواڵە تازە و گرنگەکان خێرا پێداچوونەوە بکە