شوێنی بانەری ڕیکلام (728x90)
خبر نووسەر: کوردپرێس 2020-01-05 05:26 کاتی خوێندنەوە: 1 خولەک بینین: 0 (0)
قەبارەی دەق:
تێلێگرام واتساپ

هاوپەیمانان بەردەوامن لە مەشقپێكردنی هێزەكانی پێشمەرگە

پوختەی هەواڵ
بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- جێگری سەرۆكی ئەركانی هێزەكانی پێشمەرگە ڕەتی دەكاتەوە هێزەكانی هاوپەیمانان مەشق و ڕاهێنانیان بە پێشمەرگە ڕاگرتبێت.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، لیوا قارەمان كەمال جێگری سەرۆكی ئەركانی هێزەكانی پێشمەرگە لە لێدوانێكیدا بۆ ماڵپەری بغداد الیوم ڕایگەیاندووە: "هێزەكانی پێشمەرگە هیچ ئاگادارینامەیێک یان نووسراوێكی فەڕمی لەلایەن هێزەكانی هاوپەیمانی نێودەوڵەتییەوە بە دەستنەگەیشتووە لە سەبارەت بە ڕاگرتنی مەشق و ڕاهێنان بە هێزی پێشمەرگەی كوردستان".

لیوا قارەمان كەمال ئاماژەی بەوەش داوە: تا ئەم ساتەش هێزەكانی هاوپەیمانی نێودەوڵەتی دژی داعش بەردەوامن لە پێشكەش كردنی هاوكاری و هەماهەنگی كردنی هێزەكانی پێشمەرگە بەمەبەستی لەناوبردنی تیرۆریستانی داعش.

پێشتر، میدیاكان بڵاویانكردەوە، هاوپەیمانی نێودەوڵەتی دژی داعش و هاوپەیمانی باكووری ئەتڵەسی (ناتۆ) كاروبارە سەربازییەكانیان لە عێراق كەم كردووەتەوە و مەشق و ڕاهێنانیان بە هێزە عیراقییەكان ڕاگرتووە.

لای خۆشیەوە، وەزارەتی بەرگری دانیمارک ئاشكرای كرد، مەشق و ڕاهێنانیان بەهێزە عیراقییەكان هەڵپەسارد و سوپای دانیمارک تەواوی چالاكییەكانی لە عێراق ڕاگرت.

هاوكات، سەرەڕای بڕیارەكەی هاوپەیمانی نێودەوڵەتی دژی داعش و هاوپەیمانی باكووری ئەتڵەسی (ناتۆ) و دانیمارک، سیمۆن هوفمان، فەرماندەی جێبەجێ كردن لە سوپای ئەڵمانیا بە ئاژانسەكانی هەواڵی وڵاتەكەی ڕاگەیاندووە، كە تا ئێستا ئێمە بەردەوامین و تەنها بە گۆڕینی دۆخی عیراق ناوەستین لە كارەكانمان.

فەرماندەی جێبەجێ كردن لە سوپای ئەڵمانیا ڕاشیگەیاندووە، كە 60 شارەزای سەربازی لە تورگیلۆفی سەر بە ولایەتی مەكڵنبۆگ فۆربومرانیای ڕۆژئاوا ڕەوانەی عێراق دەكەن و لە هەولێر بڵاودەكرێنەوە، هەروەها لە بنكەیەكیش، كە بە دووری 30 كیلۆمەتر دەكەوێتە باكووری بەغدای پایتەختی عێراق.

کۆدی هەواڵنێر: 60113

هەواڵی پەیوەندیدار

بۆچوونی بەکارهێنەران

0 بۆچوون
خاڵ:
(0)
بۆچوونە نێردراوەکان دوای پەسەندکردنی چاودێران بڵاو دەکرێنەوە.
یاریدەدەری زیرەکی هەواڵ
هەواڵە تازە و گرنگەکان خێرا پێداچوونەوە بکە