عێراق جووڵەی هاوپەیمانان سنووردار دەکات
پوختەی هەواڵ
بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- حکوومەتی عێراق جووڵەی هێزەکانی هاوپەیمانان لە وڵاتەکەی سنووردار دەکات.
بەپێی هەواڵی کوردپرێس، وتەبێژی فەرماندەی گشتیی هێزە چەکدارەکانی عێراق رایگەیاند: "هێزەکانی هاوپەیمانان بۆیان نییە هیچ کارێک بکەن بەبێ رەزامەندیی فەرماندەی گشتی هێزە چەکدارەکان".
ئاژانسی هەواڵی عێراق لەمبارەوە رایگەیاند لیوای روکن عەبدولکەریم خەلەف، وتەبێژی فەرماندەی گشتیی هێزە چەکدارەکانی عێراق ئاماژەی بەوەش داوە کە ئەوان بەدیلیان هەیە بۆ مەشقپێکردنی هێزەکانیان لە بری ئەمریکا.
لیوای روکن عەبدولکەریم خەلەف لە چاوپێککەوتنەکەدا رایەگیاندووە هێزەکانی هاوپەیمانان بۆیان نییە هیچ کارێک بکەن بەبێ رەزامەندی فەرماندەی گشتی هێزە چەکدارەکان.
ئەمەش وەکوو کاردانەوەیێکە بۆ هێرشی ڕۆژی هەینی ئەمەریکا کە بوو بە هۆی شەهید بوونی سەردا سولەیمانی و ئەبوومەهدی موهەندیس.
کۆدی هەواڵنێر: 60113
بۆچوونی بەکارهێنەران