شوێنی بانەری ڕیکلام (728x90)
خبر نووسەر: کوردپرێس 2020-01-03 11:27 کاتی خوێندنەوە: 1 خولەک بینین: 0 (0)
قەبارەی دەق:
تێلێگرام واتساپ

سەرتیپ قائانی وەکوو فەرماندەی فه‌یله‌قی قودسی سوپای پاسداران دەستنیشان كرا

پوختەی هەواڵ
بەشی ئێران- ئایەتۆڵڵا خامنه‌یی، رێبه‌ری باڵای شۆڕشی ئیسلامیی ئێران، شوێنگره‌وه‌ی سەردار قاسم سورله‌یمانی، فه‌رمانداری فه‌یله‌قی قودسی سوپای پاسدارانی ئێرانی دیاری كرد.

کوردپرێس: پاش شەهید کرانی سەردار قاسم سوله‌یمانی، فه‌رمانداری فه‌یله‌قی قودسی سوپای پاسداران ئایەتۆڵڵا خامنه‌یی رێبه‌ری باڵای ئێران، سەردار ئیسماعیل قائانی، وه‌کوو فه‌رمانداری نوێی فه‌یله‌قی قودسی سوپای پاسداران دیاری كرد.

دەقی حوکمەکەی ڕێبەری باڵای شۆڕش:

بسم الله الرحمن الرحیم

پاش شەهید کردنی سەرداری ناودار حاجی قاسم سولەیمانی « رضوان الله علیه»، فەرماندەرییی فەیلەقی قودسی سوپای پاسدارانی شۆڕشی ئیسلامیی ئێران دەسپێرم بە سەرداری سەربڵەند سەرتیپ ئیسماعیل قائانی کە لە ڕیزی پلەبەرزترین فەرماندەکانی سوپای پاسداراندا بووە. بەرنامەکانی ئەم هێزە هەر وەکوو بەرنامەکانی فەرماندەی شەهید سولەیمانی دەبێت. داوا لە هەموو هاوکارانی ئەم هێزە دەکەم لە هاوکاریی کردنی سەردار قائانیدا چالاک بن و یارمەتی خودایان بۆ ئاواتە خوازم.

سەید عەلی خامنەیی

13ی بەفرانباری 1398

کۆدی هەواڵنێر: 60113

هەواڵی پەیوەندیدار

بۆچوونی بەکارهێنەران

0 بۆچوون
خاڵ:
(0)
بۆچوونە نێردراوەکان دوای پەسەندکردنی چاودێران بڵاو دەکرێنەوە.
یاریدەدەری زیرەکی هەواڵ
هەواڵە تازە و گرنگەکان خێرا پێداچوونەوە بکە