شوێنی بانەری ڕیکلام (728x90)
خبر نووسەر: کوردپرێس 2020-01-03 05:52 کاتی خوێندنەوە: 1 خولەک بینین: 0 (0)
قەبارەی دەق:
تێلێگرام واتساپ

کۆبوونەوەی بەپەلەی ئەنجومەنی باڵای ئاسایشی نیشتمانیی ئێران لەبارەی شەهیدکرانی سەردار سولەیمانییەوە

پوختەی هەواڵ
بەشی ئێران- ئەنجومەنی باڵای ئاسایشی نیشتمانیی ئێران ڕایگەیاند لەبارەی شەهیدکرانی سەردار قاسم سولەیمانی و چەند هاوڕێیێکی لە عێراق، ئەنجومەنەکە کۆبوونەوەیێکی بەپەلە ئەنجام دەدات.

کوردپرێس:

بەرەبەیانی ڕۆژی هەینی 13ی بەفرانباری 1398 بەرانبەر بە 3ی جانیڤێریی 2019 کەیوان خوسرەوی وتەبێژی ئەنجومەنی باڵای ئاسایشی نیشتمانیی ئێران لە لێدوانێکدا ڕایگەیاند ئەنجومەنەکە لەباەری مەسەلەی تیرۆرکرانی سەردار قاسم سولەیمانییەوە کۆبوونەوەی بەپەلە ئەنجام دەدات.

خوسرەوی ڕاشیگەیاند کۆبوونەوەکە چەند کاتژمێرێکی دیکە بۆ تاوتوێ کردنی ئەو تاوانەی هێزە ئەمریکییەکان کردوویانە دەست پێدەکات.

شایانی باسە بەرەبەیانی ڕۆژی هەینی 13ی بەفرانباری 1398 بەرانبەر بە 3ی جانیڤێریی 2019 سوپای پاسدارانی ئێران لە بەیاننامەیێکی فەرمیدا پشتڕاستی کردەوە سەرداری سەرلەشکەر قاسم سولەیمانی فەرماندەی فەیلەقی قودسی سوپای پاسداران لەگەڵ چەند کەسێکی هاوڕێی لەعێراق شەهید بوو.

هەواڵی پەیوەندیدار

بۆچوونی بەکارهێنەران

0 بۆچوون
خاڵ:
(0)
بۆچوونە نێردراوەکان دوای پەسەندکردنی چاودێران بڵاو دەکرێنەوە.
یاریدەدەری زیرەکی هەواڵ
هەواڵە تازە و گرنگەکان خێرا پێداچوونەوە بکە