شوێنی بانەری ڕیکلام (728x90)
خبر نووسەر: کوردپرێس 2020-01-01 19:07 کاتی خوێندنەوە: 1 خولەک بینین: 0 (0)
قەبارەی دەق:
تێلێگرام واتساپ

باڵیۆزخانەی ئەمریکا کارەکانی باڵیۆزخانەکەی لە بەغدا راگرت

پوختەی هەواڵ
بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- باڵیۆزخانەی ئەمریکا تەواوی کارەکانی باڵیۆزخانەکەی لە بەغدا رادەگرێت، بەڵام کۆنسوڵخانەکەی لە هەولێر کراوەدەبێت بۆ پێدانی ڤیزە و خزمەتگوزارییەکان بە هاووڵاتیانی ئەمریکی.

کوردپرێس:

باڵیۆزخانەی ئەمریکا لە بەغدا راگەیەندراوێکی بڵاو کردووەتەوە، و ڕایگەیاندووە" بەهۆی هێرشی میلیشیاکان بۆ سەر باڵیۆزخانەکەمان، تەواوی کارە دیپلۆماسییەکانمان راگرتوون تاوەکو کاتێکی نادیار. تەواوی کاتە دیاریکراوەکان بۆ چاوپێکەوتنەکانیشمان لە داهاتوودا هەڵوەشاندووەتەوە."

باڵیۆزخانەی ئەمریکا ئەوەشی نووسیوە: "هاووڵاتییانی ئەمریکی ئاگادار کراونەتەوە نزیکی باڵیۆزخانە نەکەون." دەشڵێت" کۆنسوڵی گشتیی ئەمریکا لە هەوڵێر بۆ کاری ڤیزا و خزمەتگوزاری بۆ هاووڵاتییانی ئەمریکی رادەپەڕێنێت".

شایانی باسە ئەمڕۆ حەشدی شەعبی بە فەرمی ڕاگەیێندراوێکی بڵاو کردەوە و ڕایگەیاند لەبەر ئەو هۆکارەی وەک ڕێزگرتن لە بڕیاری حکوومەتی فیدراڵی عێراق ناوی لێهێنراوە داوای لە خۆپیشاندەران کرد باڵوێزخانەی ئەمریکا لە عێراق چۆڵ بکەن کە لە لایەن خۆپیشاندەرانەوە کۆنتڕۆڵ کرابوو.

کۆدی هەواڵنێر: 60101

هەواڵی پەیوەندیدار

بۆچوونی بەکارهێنەران

0 بۆچوون
خاڵ:
(0)
بۆچوونە نێردراوەکان دوای پەسەندکردنی چاودێران بڵاو دەکرێنەوە.
یاریدەدەری زیرەکی هەواڵ
هەواڵە تازە و گرنگەکان خێرا پێداچوونەوە بکە