نێچیرڤان بارزانی: به‌ئامانج گرتنى باڵيۆزخانه و نێرده ديپلۆماتييه‌كان پێشهاتێكى مه‌ترسيداره
پوختەی هەواڵ
کوردپرێس: له به‌شێكی دیكه‌ی راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌دا هاتووه: "به نيگهرانييێكى قووڵه‌وه له ڕووداوه‌كانى ئه‌م دواييه و په‌لاماردانى باڵيۆزخانه‌ى ئه‌مه‌ريكا له به‌غدا دهڕوانين كه كارێكى به ته‌واوى قبووڵنه‌كراو و ڕه‌تكراوه‌يه و به‌رژه‌وه‌ندييه‌كانى عێراق ده‌خاته مهترسييهوه".
ده‌قی راگه‌یه‌ندراوه‌كه:
"گردبوونه‌وه و خۆپيشاندانى مه‌ده‌نيانه مافێكى ده‌ستوورييه، به‌ڵام به‌كارهێنانى توندوتيژى و په‌لاماردان و ڕه‌فتارى نابه‌رپرسانه‌ى به‌ئامانج گرتنى باڵيۆزخانه و نێرده ديپلۆماتييه‌كان، پێشهاتێكى مه‌ترسيداره. به نيگهرانييێكى قووڵه‌وه له ڕووداوه‌كانى ئه‌م دواييه و په‌لاماردانى باڵيۆزخانه‌ى ئه‌مه‌ريكا له به‌غدا دهڕوانين كه كارێكى به ته‌واوى قبووڵنه‌كراو و ڕه‌تكراوه‌يه و به‌رژه‌وه‌ندييه‌كانى عێراق ده‌خاته مهترسييهوه.
ئه‌مه‌ريكييه‌كان هاوپه‌يمان و دۆستى عێراق و هه‌رێمى كوردستانن و هاوبه‌شێكى سه‌ره‌كى بوون له ڕزگاركردنى عێراق و سه‌ركه‌وتن به‌سه‌ر تيرۆرستانى قاعيده و داعشدا.
بۆ به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ى مه‌ترسييه‌كانى تيرۆر و پاراستنى به‌رژه‌وه‌ندييه‌كانيان، هێشتاش عێراق و هه‌رێمى كوردستان پێويستييان به پشتگيرى و هاوكاريى ئه‌مه‌ريكا و هاوپه‌يمانيى نێوده‌وڵه‌تى هه‌يه.
نێرده‌ى وڵاتان و ديپلۆماتكاران ميوانى عێراقن و ده‌بێ پارێزراو و ڕێزلێگيراو بن. داوا له لايه‌نه به‌رپرسه‌كان ده‌كه‌ين ئه‌ركى خۆيان له پاراستنيان جێبه‌جێ بكه‌ن و ڕێگه نه‌ده‌ن په‌لامارى باڵيۆزخانه و دامه‌زراوه و نێرده ديپلۆماتييه‌كان بدرێت.
کۆدی هەواڵنێر: 60113
بۆچوونی بەکارهێنەران