بەرهەم ساڵح و ئیرەج مەسجدی جەخت لە سه‌قامگیریی عێراق دوور لە ده‌ستوه‌ردانی ده‌ره‌کی دەکەن
پوختەی هەواڵ
بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- به‌رهه‌م ساڵح ئه‌مڕۆ دو شه‌ممه له کۆشکی سه‌لام له به‌غدا پێشوازیی له ئیره‌ج مه‌سجدی، باڵیۆزی کۆماری ئیسلامیی ئێران له عێراق کرد.
بەپێی هەواڵی کوردپرێس، له میانی دیداره‌که‌دا جه‌ختکرایه‌وه له پێویستی به‌هێزکردن و به‌ره‌وپێشبردنی په‌یوه‌ندییه دوو قۆڵییه‌کانی نێوان عێراق و ئێران، به‌جۆرێک که خزمه‌ت بەبه‌رژه‌وه‌ندییه هاوبه‌شه‌کانی ھەردوو گەل بکات.
ھاوکات دووپات له گرنگیی پشتیوانیی سه‌قامگیری عێراق و ڕێزگرتن له ئیراده‌ی نیشتمانی له پرۆسه‌ی چاکسازی کرایەوە دور لە ده‌ستوه‌ردانی ده‌ره‌کی.
هه‌ر له دیداره‌که‌دا ئاماژه به‌وه‌کرا که سه‌قامگیری و سەربەخۆیی عێراق پایەیێکی گرنگە بۆ ئاسایش و لێکگه‌یشتنی ناوچه‌که، لە ھەمانکاتدا پێگه‌یه‌کە بۆ بەیەکگەیشتنی به‌رژه‌وه‌ندییه‌کانی وڵاتانی ناوچه‌که و جیهان، ھەروەھا ئاشتی و خۆشگوزه‌رانی بۆ سەرجەم گه‌لانی ناوچه‌که، له سه‌ر بنه‌مای پاراستنی بەرژەوەندی هاوبه‌ش.
کۆدی هەواڵنێر: 60113
زیاتر بخوێنەوە
هەواڵی پێشوو و داهاتوو
بۆچوونی بەکارهێنەران