شوێنی بانەری ڕیکلام (728x90)
خبر نووسەر: کوردپرێس 2019-12-26 08:03 کاتی خوێندنەوە: 1 خولەک بینین: 0 (0)
قەبارەی دەق:
تێلێگرام واتساپ

سووریا هەڕەشەی ئوپەراسیۆنی سەربازی بۆ سەر ئەمریکییەکان دەکات

پوختەی هەواڵ
بەشی سووریا- بوسینە شەعبان ڕاوێژکاری باڵای سەرۆککۆماری سووریا لە لێدوانێکدا هەڕەشەی لە ئەمریکییەکان و ئەنجامدانی ئوپەراسیۆنی سەربازی بۆ هێزەکانی ئەو وڵاتە لە خاکی سووریا کردووە.

کوردپرێس:

بوسینە شەعبان ڕاوێژکاری باڵای بەشار ئەسەد سەرۆککۆماری سووریا لە لێدوانێکدا ئاماژەی بە مەسەلەی پاککردنەوەی خاکی سووریا کردووە و وتوویەتی: "لەبارەی ئەوەی کە خاکی سووریا چ لە تیرۆریستان و چ لە هێزی تورکیا و ئەمریکاش پاک دەکەینەوە گومانمان نیە و ڕژدین لە پاککردنەوەی خاکی سووریا."

بوسینە شەعبان لە وتەکانی خۆیدا باسی وتەکانی دۆناڵد ترەمپی سەرۆکی ئەمریکاشی کردووە کە لەبارەی پاراستنی نەوتی سووریاوە دوابوو.

شەعبان لەو بارەیەوە گوتی: ئەمریکا هیچ عیلاقەی بە سامانی سروشتی و نەوتی سووریاوە نیە. سەرۆکی ئەمریکا کە باسی پاراستنی نەوتی سووریای کردووە لە ڕاستیدا بە مانای دزین و تاڵان کردنی سامانی سووریایە. بۆیە ئەگەر پێویست بکات دژی ئەو هێزە ئەمریکییانەش ئوپەراسیۆنی سەربازی دەکەین کە بە بیانووی پارێزگاری کردن لە نەوتی سووریا لێرە ماونەتەوە.

هەواڵی پەیوەندیدار

بۆچوونی بەکارهێنەران

0 بۆچوون
خاڵ:
(0)
بۆچوونە نێردراوەکان دوای پەسەندکردنی چاودێران بڵاو دەکرێنەوە.
یاریدەدەری زیرەکی هەواڵ
هەواڵە تازە و گرنگەکان خێرا پێداچوونەوە بکە