شوێنی بانەری ڕیکلام (728x90)
خبر نووسەر: کوردپرێس 2019-12-26 07:55 کاتی خوێندنەوە: 1 خولەک بینین: 0 (0)
قەبارەی دەق:
تێلێگرام واتساپ

شاهۆز حەسەن: پەیەدە ئامادەیە بۆ كۆنگرەی نەتەوەیی

پوختەی هەواڵ
بەشی سووریا- هاوسەرۆكی پارتی یەكێتیی دیموكرات (پەیەدە) ڕایگەیاند ئامادەن بۆ بەستنی كۆنگرەی نەتەوەیی لە ئێستادا.

کوردپرێس:

شاهۆز حەسەن لە كۆنفڕانسێكدا لە شاری ڕمێلانی كوردستانی سووریا وێڕای نیشاندانی ئامادەییی حیزبەكەی بۆ بەستنی كۆنگرەی نەتەوەیی، ڕوونی كردەوە، لە ڕێگای یەكڕێزیی نەتەوەیییەوە دەتوانن پێش بە هێرشەكانی دەوڵەتی توركیا بگرن.

ناوبراو ئاماژەی بەوەش كرد دەوڵەتی توركیا لە هێرشەكانی بۆ سەر هەرێمەكانی باكوور و ڕۆژهەڵاتی سووریادا دەیهەوێت دەستكەوتەكانی گەلی كورد لەنێو بەرێت.

شاهۆز حەسەن دەشڵێت “دوای خۆسەلماندنی كورد توركیا دەیهەوێت دەستكەوتەكانی كورد لەنێوبەرێت یان بەلایەنی كەمەوە لاوازییان بكات، بۆیە یەكڕێزی نەتەوەیی باشترین ئاستەنگ دەبێت بۆ ئامانجەكانی دەوڵەتی توركیا”

هەواڵی پەیوەندیدار

بۆچوونی بەکارهێنەران

0 بۆچوون
خاڵ:
(0)
بۆچوونە نێردراوەکان دوای پەسەندکردنی چاودێران بڵاو دەکرێنەوە.
یاریدەدەری زیرەکی هەواڵ
هەواڵە تازە و گرنگەکان خێرا پێداچوونەوە بکە