شوێنی بانەری ڕیکلام (728x90)
خبر نووسەر: کوردپرێس 2019-12-25 15:21 کاتی خوێندنەوە: 1 خولەک بینین: 0 (0)
قەبارەی دەق:
تێلێگرام واتساپ

پێنتاگۆن پڕۆژەیێکی 95 ملوێن دۆلاری بۆ مودێڕن کردنی بنکەی ئەنجەرلیک تەرخان دەکات

پوختەی هەواڵ
بەشی تورکیا- سەرباری ئەوەی لە بودجەی ساڵانەی ئەمریکا سزادانی تورکیا پێشنیاز کراوە و تورکیاش هەڕەشەی داخستنی بنکەی ئاسمانیی ئەنجەرلیکی کردووە، پێنتاگۆن پڕۆژەیێکی 95 ملوێن دۆلاریی پێشکەش کردووە بۆ مودێڕن کردنی بنکە سەربازییەکەی لە تورکیا.

کوردپرێس:

ئەنجومەنی نوێنەرانی ئەمریکا بە تێپەڕاندنی بودجەی 2020ی ئەو وڵاتە ڕەزامەندییان پیشان دا بە سزادانی تورکیا لە ساڵی داهاتوو و بەوەش تورکیا کاردانەوەی پیشان دا و هەڕەشەی ئەوەی کرد کە بنکەی ئاسمانی ئەنجەرلیک دادەخات کە بنکەیێکی سەربازیی پێنتاگۆنە لەو وڵاتە.

وەزارەتی بەرگریی ئەمریکا لە ڕاگەیێندراوێکی فەرمیدا ڕایگەیاند بە ڕێژەی 95 ملوێن دۆلار بودجەی تەرخان کردووە بۆ مودێڕن کردنی بنکەی ئاسمانیی ئەنجەرلیک لە تورکیا.

بە پێی ڕاگەیێندراوی وەزارەتی بەرگریی ئەمریکا ئەو پڕۆژەیە ڕادەستی 8 کۆمپانیای تورکی کراوە و ئەوەش لەگەڵ هەڕەشەکانی تورکیا و ئەمریکا دژی یەکتر یەک ناگرنەوە.

شایانی باشە کۆی 17 کۆمپانیا داواکارییان تۆمار کردبوو بۆ وەرگرتنی پڕۆژەکە بەڵام لە ئەنجامدا 8 کۆمپانیای تورکی ئەرکی مودێڕن کردنی بنکە ئاسمانییەکەیان پێ سپێردرا.

هەواڵی پەیوەندیدار

بۆچوونی بەکارهێنەران

0 بۆچوون
خاڵ:
(0)
بۆچوونە نێردراوەکان دوای پەسەندکردنی چاودێران بڵاو دەکرێنەوە.
یاریدەدەری زیرەکی هەواڵ
هەواڵە تازە و گرنگەکان خێرا پێداچوونەوە بکە