شوێنی بانەری ڕیکلام (728x90)
خبر نووسەر: کوردپرێس 2019-12-23 05:10 کاتی خوێندنەوە: 2 خولەک بینین: 0 (0)
قەبارەی دەق:
تێلێگرام واتساپ

ئەورووپا ئەمە ڕەوتی بێت، ئێران هەنگاوی پێنجەمی کەم کردنەوەی پێبەندبوونی بە ڕێککەوتنی ئەتۆمی هەڵدەگرێت

پوختەی هەواڵ
بەشی ئێران- سکرتێری ئەنجومەنی باڵای ئاسایشی نیشتمانیی ئێران لە لێدوانێکدا ئاماژەی بە کەمتەرخەمیی لایەنە ئەورووپییەکانی ڕێککەوتنی ئەتۆمی کرد و ڕایگەیاند ئەگەر هەر ئەمە ڕەوتی ئەورووپییەکان بێت بێگومان ئێران هەنگاوی پێنجەمی کەم کردنەوەی پێبەندبوونی بە ڕێککەوتنی ئەتۆمی هەڵدەگرێت.

کوردپرێس:

عەلی شەمخانی سکرتێری ئەنجومەنی باڵای ئاسایشی نیشتمانیی ئێران لە لێدوانکێدا ئاماژەی بە کشانەوەی دۆناڵد ترەمپی سەرۆکی ئەمریکا لە ڕێککەوتنی ئەتۆمیی نێوان ئێران و وڵاتانی 5 کۆ یەک کرد و ڕایگەیاند پاش ئەو کشانەوەیە وڵاتانی ئەورووپی بەڵێنیان دا کە ناهێڵن ئەو ڕێککەوتنە بڕووخێت و هەوڵ دەدەن بەرژەوەندییەکانی ئێران لەو ڕێککەوتنەدا زامن بکەن.

شەمخانی ڕەخنەی لە چۆنیەتیی مامەڵەکردنی ئەورووپییەکان لەگەڵ ڕێککەوتنەکە کرد و گوتیشی: پاش کشانەوەی ئەمریکا سێ وڵاتی بەریتانیا و ئەڵمانیا و فەڕەنسا بەڵێنی زامن کردنی بەرژەوەندییەکانی ئێرانیان دا بەڵام جگە لە هەڵوێست وەرگرتنی زارەکی نەبێت بە کرداری هیچیان نەکرد بۆیە ئێران یەک ساڵ ددانی بە خۆدا گرت و پاشان دەستی کرد بە کەم کردنەوەی پێبەندبوونی بە ڕێککەوتنەکە و لە چوار قۆناغی جیاجیادا ئەو هەنگاوانەی خستە بواری جێبەجێکردنەوە.

سکرتێری ئەنجومەنی باڵای ئاسایشی نیشتمانیی ئێران زیادیشی کرد یەکەم وڵات کە دەستی بە کشانەوە و کەم کردنەوەی پێبەندبوونی بە ڕێککەوتنەکە کرد ئەمریکا بوو چوونکە پێبەندبوونی ئەمریکا بە نووسراوە لە ڕێککەوتنەکەدا بەڵێنی لەسەر دراوە و پاشان بڕیارنامەی 2231ی ئەنجومەنی ئاسایشی نیشتمانیی نەتەوەیەکگرتووەکان جەختی لە سەر ئەو بابەتە کردۆتەوە.

شەمخانی ئاماژەی بە وردەکاریی هەنگاوی پێنجەمی ئێران نەکرد بەڵام پێشتریش بەرپرسی ئاژانسی ئەتۆمیی ئێران و سەرۆککۆماری ئێران و وەزیری دەرەوەی ئەو وڵاتەش ئاماژەیان بە هەڵگرتنی هەنگاوی سێهەم کردبوو ئەگەر بێتوو ئەورووپییەکان بە کرداری هەوڵ بۆ پارێزگاری کردن لە بەرژەوەندییەکانی ئێران نەدەن.

هەواڵی پەیوەندیدار

بۆچوونی بەکارهێنەران

0 بۆچوون
خاڵ:
(0)
بۆچوونە نێردراوەکان دوای پەسەندکردنی چاودێران بڵاو دەکرێنەوە.
یاریدەدەری زیرەکی هەواڵ
هەواڵە تازە و گرنگەکان خێرا پێداچوونەوە بکە